ئالیز مارکوس دەڵێت ئۆجالان دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ لەگرتووخانە هێشتاش کاریگەری و دزەیەکی زۆری لەسەر پەکەکە هەیە.

مارکوس نووسەری پرتووکی خوێن و بڕوا لەبارەی  پەکەکەوە پێی وایە هێشتاش عەبدۆڵا ئۆجالانی سەرکردەی بەندکراوی پەکەکە کاریگەری زۆری لەسەر بڕیارەکانی ئەم پارتە هەیە.

ناوبراو بە ماڵپەڕی ئەمریکی ئەلمانیتۆر وتی: زیاتر لە 20 ساڵە کە لەگرتووخانەیە ئۆجالان بەڵام هێشتاش کاریگەری لەسەر پەکەکە هەیە. مارکوس پێی وایە هەرچەند ئەو نەیتوانیوە لەساڵانی رابردوودا لەگەڵ لایەنگرانی پەیوەندی بگرێت بەڵام ئەم پرسە نەیتوانیوە لەپێگە و گرنگایەتی لە پرسی کوردی لەئێراق و سوریە بەتایبەت پەکەکە کەم بکاتەوە.

جیران ئۆزجان نوێنەری پارتی کوردی دێمۆکراتیکی گەلانی تورکیا لەئەمریکا پێی وایە ئۆجالان هێشتاش کەسی یەکەمە لەبواری دیاریکردنی رەوتی سیاسەتی کوردی لە سوریا و تورکیایە و سیاسەتی ژیربێژی تورکیا دەبێت ئەوە بێت کە لەپێناو چارەسەری پرسی کورددا لەگەڵ ئەو دانوستاندن بکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی