دۆکتۆر ئورا ژکلی پێی وایە کە ئەمریکا لەبەر کوردان نەبوو کە رۆیشتە سوریا بەڵکوو ئارمانجی دیکەی هەبوو.

ژکلی، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کلارک لە بابەتێکدا لەبارەی سوریا دەنووسێت کە ئەمریکا لەبەر کوردانی سوریا نەبوو کە رۆیشتە ئەو وڵاتە بەڵکوو ئارمانجی سنووردارکردنی داعش بوو.

ناوبراو لە بابەتەکەیدا کە گۆڤاری کنورسیشن بڵاوی کردۆتەوە تورکیا وەک گرنگترین دژبەری کوردانی سوریا ناودێر دەکات و دەڵێت تورکیا زۆرتر لەبەر پێش گرتن لەپێکهاتنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆم لەژێر کۆنترۆڵی کوردان لەباکووری سوریا هێزی سەربازی بردۆتە ئەو وڵاتە و هەروەها بۆ سنووردارکردنی کوردان.

ئەم مامۆستایە هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا کە لەسەر کێشەکانی دیکە زیاد بوو و دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت کە ئەگەر کڕۆنا لەسوریا بڵاوببێتەوە ئەم پرسە لەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەبیت و ئایندەی ئاشتی تەمومژاوی دەکات چوونکە تەنیا راگرتنی شەڕ جێگای باس نییە بەڵکوو دووبارە دروست کردنەوەی سوریا ناکۆکی گەورەیە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی