گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی ده‌ریایی ئێران، ڕووسیا و چین که‌ دوێنێ به‌ فه‌رمی له‌ ئاوه‌کانی که‌نداوی عۆمان ده‌ستیپێکردووه‌، پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوپه‌یمانییه‌کی سه‌ربازی له‌ دژی سیاسه‌تی تێکده‌رانه‌ی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان پێک بێنن.
دوێنێ هه‌ینی گه‌وره‌ترین مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازی ده‌ریایی له‌ نێوان سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و چین ده‌ستیپێکردووه‌. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ئه‌زموونی هاوکاری سه‌ربازییه‌ له‌ نێوان ئه‌م سێ وڵاته‌ و په‌یامێکی ڕوونه‌ بۆ حکومه‌تی ئه‌مریکا. په‌یامه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوپه‌یمانییه‌کی نوێی سه‌ربازی له‌ نێوان تاران، مۆسکۆ و په‌کین له‌ دژی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان پێک دێت.
لیوا حوسێن خانزادی فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ مانۆڕه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی چابه‌هار له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات و له‌ باکوری ئۆقیانوسی هیند به‌رفراوانتر ده‌بێت و له‌ نێوان هه‌ر سێ وڵاتدا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ناوبراو وتی: ئه‌م مانۆڕه‌ به‌ گرنگترین به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌ نێوان ئێران، ڕووسیا و چین داده‌نرێت و ئامانجه‌که‌شی پته‌وکردنی سه‌قامگیری ناوچه‌که‌یه‌، له‌م مانۆڕه‌دا که‌ڵک له‌ نوێترین ته‌کتیکی سه‌ربازی وه‌رده‌گیرێت و ده‌گاته‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری هاوبه‌ش.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌ مانۆڕه‌که‌ی هه‌ر سێ وڵات له‌ ڕۆژی هه‌ینی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وو چیان ڕایگه‌یاند که‌ ئامانج له‌م مانۆڕه‌ش پته‌وکردنی هاوکاری سه‌ربازی ده‌ریایی له‌ نێوان چین، ئێران و ڕووسیایه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌ربازی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ و به‌ پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان مانۆڕه‌که‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌برێت نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌که‌ بێت.
ئه‌م مانۆڕه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووقۆڵی و سێ قۆڵی له‌ نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌م وڵاتانه‌دا هه‌بووه‌.
هاوپه‌یوه‌ند له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ سێ که‌شتی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ به‌شداری له‌ مانۆڕه‌که‌دا ده‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ یه‌که‌م جار له‌ میانه‌ی به‌شداری به‌رپرسانی ئێرانی و چینی له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی هێزی ده‌ریایی ڕووسیا ڕێکه‌وتن له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مانۆڕه‌ی ئێستا کراوه‌.
هاوکات ڕۆژنامه‌ی حکومی گلۆباڵ تایمزی چین له‌ وتارێکدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی چین، ئێران و ڕووسیا به‌ په‌یامێکی گرنگ بۆ ئه‌مریکا داده‌نرێت.
ڕۆژنامه‌که‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ چین و ڕووسیا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و به‌ تایبه‌ت له‌ پاش کشانه‌وه‌ی له‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی پاڵپشتی له‌ ئێران ده‌که‌ن.
هه‌ر سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و چین له‌ چه‌ندین دۆسیه‌دا ڕووبه‌ڕووی گه‌مارۆ و سزاکانی ئه‌مریکا بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری پێویست له‌ نێوانیاندا هه‌بێت و نموونه‌که‌شی له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی ده‌ریایی هاوبه‌ش. ئه‌وان ئێستا په‌یامێک ده‌ده‌نه‌ ئه‌مریکا، په‌یامی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری هاوبه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی واشنتن له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی