ماڵباتە ئێرانییەکان کە منداڵەکانیان لەلایەن پەکەکەوە رفێندراوە، بەشداری کۆمەڵەی دانیشتوانی نارازی لە ئامەد بوون تا بەمجۆرە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بگەیننە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
11 کەس لە 5 ماڵباتی کوردی ئێرانی رۆیشتوون بۆ شاری کوردنشینی ئامەد تا هاودەردی و هاودڵی خۆیان لەگەڵ دایکانی نارازی لە چالاکی دانیشتن لەم شارە رابگەینن.
ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە منداڵەکانی ئەوانیش وەک دایکانی ئامەد لەلایەن پەکەکە و باڵەکانی وەک پەژاک و کۆدارەوە هەڵخەڵێنتراون و براون بۆ شاخ، خوازیاری ئەوەن تا منداڵەکانیان جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ باوەشی ماڵباتەکەیان.
ئامادە بوونی ئەم ماڵباتە کوردە ئێرانییە لە ئامەد پیشان دەدات کە هاوکاری و هاوبیری ئێران و تورکیا لەبارەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆر، دەتوانێت بەشەکانی کۆمەڵایەتی و کولتووریش لەخۆ بگرێت و کاریگەری لەسەریان هەبێت و لە پتانسێلی نەتەوەیی دوو لایەنە بۆ شەڕ لەگەڵ تێرۆر کەڵک وەربگیردرێت.
ئامادە بوونی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان لەبەردەم بینای پارتی دێمۆکراتیکی گەلان بە خێرایی کەوتە بەر چاوی راگەیاندنەکانی تورکیا و سێ کەناڵی تلویزیۆنی گرنگ وەک ئن تی وی، سی ئن ئنی تورک و ئا خبر لەبارەی ئەم سەفەرەوە ئیشی راگەیاندنی ئەنجام دەدەن.