د.یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا هۆكاری‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دو هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌‌و ده‌ڵێت:

  1.  یەکەمیان گەندەڵییە کە بۆتە هۆی بەهەدەردانی داهاتی عێراق، لەبری ئەوەی بۆ قازانجی خەڵک‌و بۆ دۆزینەوەی هەلی کارو بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری بەکاربێت، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوەو هەندێک لەکاربەدەستانی کوردیشەوە چ لەبەغداو چ لەهەرێمی کوردستان ئەم داهاتانە بەفیڕۆ دەدرێت.
  2. هۆكاری‌ دووه‌م ئەو فێڵ‌و تەڵەکە بەردەوامانەیە کە لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکرێن، بەتایبەتیش ئەوەی لەدوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کراون‌و کۆی پرۆسەی سیاسی عێراقی خستە ژێر پرسیارێکی گەورەوە.
    ***
    له‌باره‌ی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كییه‌وه‌ محەمەد دەڵێت: کارنامەی هەرێمی‌و نێودەوڵه‌تی‌ لەعێراقدا هەمیشە ئامادەیی هەبووە، هەندێک کارنامەی ناوخۆییش بەردەوام ئامادەییان هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ ناوخۆیی و تەنانەت هەرێمایەتیەکانیش. پێویستە کار بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارە بەهەدەر دراوانەی لەعێراقدا براونەتە دەرێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق‌و بەشێک لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە. ئەوەش پێویستی بەهەموارکردنەوەی یاسای گەڕاندنەوەی ئەو پارانە هەیە تا ئەژمارە بانکیەکانی کاربەدەستانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەبانکە بیانییەکاندا ئاشکرا بکرێن

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی