حسێن مستۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (ئەلپارتی) لەبارەی خولی دووهەمی دانوستانەکان لەنێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد پێی وایە هیچ شتێکی تایبەت لەنێوان ئەو دوولایەنەدا ڕووینەداوە، تەنانەت ئەوەی کە دەڵێن لە قۆناخی یەکەمدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سیاسی ئەوەش ڕوون نییە.
مستۆ لەدرێژەدا وتی: هیوادارم ئەو دوو لایەنە بگەنە ڕێککەوتن بەڵام کێشەی زۆر هەن کە ڕێێکەوتنەکەیان ئەستەم دەکات. ئێمە ناڵێین ڕێککەوتن ناکرێت، بەڵام دەڵێین ئەم دانووستانە لەسەر گوشاری خەڵک و پاشان خواستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەستی پێکرد و خودی ئەم دوو لایەنە مەیلی دانوستانیان نەبوو. بەڵام لەسەر داوای ژەنراڵ کۆبانێ ئامادەی داوستانەکان بوون. قۆناخی دووهەم بۆ هەردوو لایەنەکە زۆر دژوار دەبێت و ئەوەی کە بتوانن بەنە ڕێککەوتن دیار نییە چوونکە ئەنجومەنی نیشتمانی دیهەوێت تەنها لەگەڵ پەیەدە گگفتوۆ بکات بەڵام ئەوان دەیانەوێت حربەکانی دیکەش بەشدار بن.
ئەم بەرپرسەی ئەلپارتی لەکۆتایدا وتی: ئەنجومەنی نیشتمانی کورد کارتێکی لەدەستە و دتوانێت داوا لە دیکەی حزبە خاوەن پێگە چەماوەرییەکان وەکوو پێشوەڕۆژ و یەکێتی کورد (وەحدە) بکات بەشداری دانوستانەکان بن و بڕیارێکی هاوبەش بۆ داهاتووی کوردی سووریا بدەن. دەبێت هەردوو لایەنەکە بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە و دیکەی حزبەکانیش داخڵی دانوستانەکان بکەن چوونکە حزبی زۆری کوردی هەن کە لە دەرەوەی ئەم دوو حزبەن و خاوەن پێگەی جەماوەری بەرزن و پێویستە بۆ یەکگرتنی کورد لە گفتوگۆکاندا بەشدارییان پێبکرێت.