سەرۆکی هاوبەشی پێشووی کانتۆنی عەفرین وتی: تورکیا خەریکی دانانی پەمپی گەورەیە لەسەر چۆمی عەفرین تا ئاوی ئەو چۆمە بەرەو بەنداوی ئۆرفا لەناو تورکیا بگوازێتەوە.

هێىڤی مستەفا سەرۆکی هاوبەشی پێشووی کانتۆنی عەفرین و یەکێک لەبەرپرسانی گەورەی ئێستا لەناوچەکەدا لەلێدوانێکدا باسی ئەوەی کردووە کە تورکیا سەرچاوەکانی عەفرین تاڵان دەکات و وتی: تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی سەر بەم وڵاتە خەریکی تاڵان کردنی سەرچاوە سرووشتییەکانی عەفرینن و ئەم دوایانەش خەریکی گواستنەوەی ئاوی چۆمی عەفرین بۆ نێوخۆی تورکیان.

هێڤی لەدرێژەدا وتی: سەرچاوەکەی ئێمە راپۆرتی داوە کە دەوڵەتی تورکیا خەریکی دانانی پەمپە بۆ گواستنەوەی ئاوی چۆمی عەفرینە بۆ بەنداوی ئورفا. ئەم بەنداوە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری ئورفا و ئاوەکەش لە باشووری رۆژئاوای عەفرینەوە واتە هەماوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەوێ. کردنەوەی بەنداوی ئورفا لەکاتێکدایە کە یەکێک لە سەرچاوەکانی ئاوی چۆمی عەفرینە. بەنداوی ئورفا بەشێکە لەپرۆژەی ئاودێرانی 600 هەزار هکتاری لەناوچەی ئورفا. تورکیا بەم کارەی دەیەوێت ئاوی چۆمی عەفرین و بەنداوی مەیدانکی لەرێگەی بوجق هەمام و قلکەوە بگوازێتەوە بۆ نێو تورکیا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی