مەلا بەختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند لەو كەسانە نییە كە پۆستی تەشریفاتی قبووڵ دەكەن، داواشی كرد په‌یڕه‌وى ناوخۆ په‌سه‌ند بكرێ، دەنا نازانن ئاسۆى ئیشه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن.
مەلا بەختیار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی:
پێویسته یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌ڤاڵانه له‌گه‌ڵ سەركردە ناڕازییه‌كان بكات،
بۆ ئەوەی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێ. په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى له قۆناغى دیالۆگدایه و تاوه‌كو په‌یڕه‌وه‌كه
په‌سه‌ند نه‌كرێ، ئۆرگان و پۆسته‌كان دیارى نه‌كرێن، ناتوانن بڵێن ئاسۆى ئیشه‌كانیان
به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، چونكه ئەوان ئێستا له قۆناغى هه‌ژاندنى یه‌كێتى و داڕشتنه‌وه‌ى
هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆدان. ئێستا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى یه‌كێتییه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه
ناوى خۆى به خۆیهوهیهتى و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئایا په‌یڕه‌وى
ناوخۆى یه‌كێتى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندىی
یه‌كێتى چۆن دیارى ده‌كات، به‌ڵام به شێوه‌ى جیاجیا، گۆڕانكارى له پەیكەری یه‌كێتیدا
ده‌كرێت.
لەباره‌ى پۆستى سه‌رۆكى یهكێتیشەوە، مه‌لا به‌ختیار
گوتی: بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه، به‌ڵام یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
هیوای خواست یه‌كێتى دوابڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بدات و كۆتاىی پێبهێنێت.
لەبارەی خۆیشیەوە گوتی له‌و كه‌سانه نیە كه پۆستى ته‌شریفاتى قبووڵ بكات.