له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، عه‌لی مه‌ملووك سه‌ردانی قامشلۆی كردبوو، له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه دیداری رێكخستبوو. سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌ملووك دوای ئه‌وه هات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاندوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ رووسیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ چوونی هێزه‌كانی رووسیا بۆ ناوچه‌كانی عاموده، ته‌ل ته‌مر و عه‌ین عیسای باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، وه‌لید موعه‌لیم له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT) رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق و كورد له سووریا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی سیاسی‌یان هه‌بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان جارێك ده‌ستبه‌رداری كورد ده‌بن و جارێكی دیكه ده‌ڵێن به‌جێتان ناهێڵین.
موعه‌لیم، باسی له ورده‌كاری سه‌ردانی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئه‌منی نیشتمانی سووریا، عه‌لی مه‌ملووك بۆ قامشلۆ كرد و گوتی: ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئاگاداربوونی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه‌كه بوو. گفتوگۆی مه‌ملووك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد، ره‌هه‌ندی سیاسی نه‌بووه، چونكه ئه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، كه جارێك ده‌ستبه‌رداریان ده‌بن و جارێكیش ده‌ڵێن به‌جێتان ناهێڵین، له‌به‌ر ئه‌وه گفتوگۆكانمان به ته‌واوی په‌كیان كه‌وت. كورده‌كان كاتێك ده‌ڵێن، ئێمه به‌شێكین له‌م نیشتمانه و ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتمان، روانگه و سیاسه‌تێكی به‌رنامه‌داری چه‌سپاویان نییه.
وه‌لید له باره‌ی بوونی توركیا له باكووری خۆرئاوای سووریا گوتی: توركیا پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێنه‌كردووه و هێزه‌كانی نه‌كشاندووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێوان رووسیا و توركیا رێككه‌وتن كراوه.
له باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات و جه‌زیره‌وه، موعه‌لیم گوتی: هێشتا رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا له ئارادایه، به‌ڵام ره‌هه‌ندی سیاسه‌تی توركیا له ناوچه‌كه مه‌ترسیداره. توركیا كار بۆ پاكتاوی ره‌گه‌زی و شوێنگۆڕكێ به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات و خه‌ڵكی دیكه نیشته‌جێ ده‌كات، ئه‌وه سه‌قامگیری له‌بار ده‌بات. له رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا باس له پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌و ناوچانه نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی له واقیع ده‌گوزه‌رێت به تایبه‌تی له عه‌فرین و جه‌رابلووس، له گۆڕینی دیموگرافیا، گۆڕینی ناوی شه‌قام و ناوچه‌كان و پرۆگرامی قوتابخانه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌ی توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، گوایه به كاتی له ناوچه‌كه‌یه راست نییه.