سەهین موفتی، ڕۆژنامەنووس، لە نووسینێکیدا بە ناونیشانی (لاهوور چی بکات باشە؟) ئاشکرای دەکات کە دوور نییە لاهوور جەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکاتە حزبەکەی ”قایەر عەزیز“ و بە باشی دەزانێت بەرامبەر بە ڕادەستکردنەوەی تیرۆریستان، داوای لێبووردن لە شەهیدانی شەڕی داعش بکات و دەست لەکار بکێشێتەوە.
ئەم رۆژنامەنووسە لەدرێژەدا دەنووسێت: ئەمە وەڵامێکی سایتە سیغەکراوەکەی لاهوورە، لە جێی خۆیەتی، لاهوور جەنگی بێتە سەر شاشەی تیڤییەکان، داوای لێبووردن لە شەهیدانی شەڕی داعش بکات، بەوەی ئەم هەموو زیندانییانەی داعشی ناردەوە نێو کەس و خانەوادەکانیان کە دەستیان سوور بوو بە سەڕبڕینی پێشمەرگە و شەهیدکردنیان!
سەهین بە باشی دەزانێت کە لاهوور جەنگی ئەمجارە گەردن ئازای لە رادەستکردنی کەرکووکی و دووزییەکان بە حەسەن پلایس بکات! پاشان، چاوەڕێی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بکات، دەست لەکار بکێشێتەوە لە پۆستی هاولینگی حیزبەکەی و بەرەو پیتزاخانەکانی لەندەن هەڵفڕێ. لاهوور جەنگی ”ەریکە یەکێتی بە یەکجاری ریسوا دەکات، دوور نییە بیکاتە حزبەکەی قایەر عەزیز!