ڕۆژنامەنووسێكی تورك كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكات بوونی 16 بارەگای میتی توركیا لە هەرێمی كوردستان پشتراست دەكاتەوە و هۆكاری گەشەی دەزگای هەواڵگری ئەو دەزگایە لە هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.
چەتینەر چەتین، رۆژنامەنوسی تورك كە ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان كار دەكات و لە چەند میدیایەكی هەرێمی كوردستانیش بەبەتەكانی بە زمانی كوردی بڵاوكراونەتەوە، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایدەكات توركیا 16 بارەگای ئەمنی و سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.
لەبارەی هۆكاری ئەوەی كە توركیا ئامانجەكانی لە هەرێمی كوردستاندا ئاسان دەپێكێت روونیدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ئێستا میت توركیا بەشێوەی ڕاستەوخۆ و مەیدانی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، ئاسانكاری باش بۆ سوپای تورك كراوە.
چەتینەر لە بەشیكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت: میت لەگەڵ سیخوڕە هەرێمییەكان كە زمانی ناوچەكە دەزانن و خۆیان لە ناوچەكەن كار دەكەن، دەرفەتێكی باش رەخساوە بۆ ئەوەی بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە پەیوەندی بكەن.