مهملوك، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی سووریا له پێنجى كانوونی یه‌كه‌می 2019 و له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراودا، له قامیشلو له‌گه‌ڵ 27 كه‌سی دیاری هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان كۆبووه‌وه. مهملوك داوای له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كان كردبوو كوڕه‌كانیان له ریزى هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بهێننه ده‌ره‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مهملوك، ، ئه‌مجاره نوێنه‌ری هۆزه عه‌ره‌به‌كانى كوردستانی سوریا له‌سه‌ر بانگهێشتى ئێران چوونه تاران.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له كۆتایی ساڵی 2019 شاندێكی هۆزه عه‌ره‌به‌كان بانگهێشتی تاران كران و له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، گه‌وره راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران كۆبوونه‌وه. گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه دزه‌ی پێكراوه، (فه‌یسه‌ڵ ئه‌لعازل) شێخی عه‌شیره‌تی (ئه‌لمعامره) ده‌رده‌خات كه له دیداری له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی ده‌ڵێت: ئه‌مریكا پڕۆژه‌یه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌یه و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش هاوكاری هه‌سه‌ده ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له (نه‌واف ساڵح ئهلبهشار له عه‌شیره‌تى شه‌رابی، مه‌حموود مه‌نسوور ئهلعاكوب له عه‌شره‌تی حه‌رب، خه‌تیب ئه‌لیاس ئهلتهڵهب له عه‌شیره‌تی ئه‌بوو عاسی، فه‌یسه‌ڵ ئه‌لعازل له عه‌شیره‌تی ئه‌لمعامره له‌ناو شانده‌كه‌دا بوونه.
زۆرترین ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانی ناو هه‌سه‌ده له عه‌شیره‌تی شهعیتاتن كه 2014 له‌سه‌ر ده‌ستی داعش ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كۆمه‌ڵكوژكران.
د.فه‌رید سه‌عدوون، ئه‌كادیمی و مامۆستای زانكۆی فورات له حه‌سه‌كه، ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌ی مهملوك له‌گه‌ڵ هۆزه‌كان بێ ئه‌نجام بووه. گوتیشى: به‌شێك له هۆزه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یان لهگهڵَ عه‌لی مهملوك نه‌كرد، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كاریگه‌رییان هه‌یه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شى به‌شداربوون برایه‌كیان یان كه‌سێكی نزیكیان له‌ناو گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایه.
له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركۆماری سووریا، له‌گه‌ڵ دوو كه‌ناڵی تیڤی سووری رایگه‌یاند كه ئه‌و عه‌نته‌ری ناكات و سوپای خۆی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا ناكات بۆ شه‌ڕی دژ به ئه‌مریكا، به‌ڵام ئاماژه‌ی به “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری” دژ به ئه‌مریكا كرد.
به‌شار ئه‌سه‌د له 16ى تشرینی دووه‌می رابردووش له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT24) ی رووسی رایگه‌یاند، وجودی ئه‌مریكا له سووریا “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی” لێده‌كه‌وێته‌وه كه زیانی بۆ ئه‌مریكا ده‌بێت و ناچار ده‌كرێت سووریا به‌جێبێڵێ.
مسته‌فا مه‌شایخ، جێگری سكرتێری پارتی وه‌حده‌ی كورد له سووریا، لەمبارەوە وتی: حكوومه‌تی سووریا له هه‌ندێك ناوچه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش بێ ئه‌نجام بووه. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ره‌سپێهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ره له ناوچه‌یه‌كدا كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مریكادایه. چونكه رژێم ناتوانێ راسته‌وخۆ جه‌ماوه‌ر له‌دژی ئه‌مریكا هانبدات.
د.فه‌رید سه‌عدوون له ره‌هه‌ندێكی جیاوازه‌وه سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی فورات له رمێلان، شه‌دادی و ئه‌لعومه‌ره‌وه بگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریا. ته‌نیا یه‌ك رێگا له به‌رده‌م ئه‌مریكییه‌كاندا ماوه، ئه‌ویش دروستكردنی بۆڕییه له رمێلانهوه بۆ حه‌سه‌كه، شه‌دادی، هۆل، بوسه‌یرا، دوای تێپه‌ڕبوونی به چه‌می فوراتدا، له ئه‌بوكه‌ماله‌وه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سنووری عێراقدا بگاته ته‌نه‌ف و ئوردن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه دروست بكه‌ن، ده‌بێت میلیشیای ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌بوكه‌مال و مه‌یادین ده‌ربكه‌ن. ده‌بێت رۆژئاوای فوراتیش بكه‌وێته ژێرده‌ستی هه‌سه‌ده. وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له ئه‌مریكا زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌مه خۆشده‌كات”.