خاتوون ليزا فه له که دين کاکه يي که نووسه ر و رۆژنامه نووس و چالاکي بواري کۆمه ڵايه تي و خێرخوازيه له ھه رێمي کوردستانه  له بابه تێکدا که له ماڵپه ڕي کوردستان 24 بڵاوبۆته وه باسي مێژووي خراپ و نێگه تيڤي په که که ي له ھه رێمي کوردستان کردووه. ناوبراو منداڵي خوالێخۆشبوو فه له که دين کاکه يي سياسه تواني ناوداري کورد و ئه ندامي ئه نجوومه ني سه رۆکايه تي پارتي دێمۆکراتي کوردستانه.

 

ليزا فه له که دين ئاماژه به دامه زراندني په رله ماني ھه رێمي کوردستان له نه وه ده کان ده کات و ئه وه وه ک ده ستکه وتێکي گه وره دواي ساڵانێکي زۆر تێکۆشان و ھه وڵدان بۆ کوردان ده انێت و ده نووسێت: کرده وه جۆراوجۆره کاني په که که له به ڕێوه بردني رێپێوان و ناره زايه تي ه دربڕين له پێش په رله ماني تازه له دايکبووي ھه رێم له نه وه ده کان يه کێک له و ده ستێوه ردانانه ي په که که له ھه رێمي کوردستانه.

 

له بابه ته که‌ي دا ليزادا ھاتووه: په که که پێي وايه که چيني ده ره به گ وه ک پارتي دێمۆکراتي کوردستان (پارتي) و چيني وه رده بورژوا وه ک يه کێتي ناتوانن رۆل بگێڕن له په رله ماندا به ڵکوو ده بێت کورسيه کان بۆ چيني پرۆلتاري به تاڵ بکرێته وه که په که که خۆي نوێنه ريان ده زانێت. له چاو په که که وه په رله مان بێ بووني په که که به واتاي خيانه ته و ده بێت به ھێزي چه کداري له به رانبه ري بوه ستێنه وه. سووربووني په که که له سه ر ئه م بابه ته بۆ خۆي بۆته ھۆي رووداني توندوتيژي و پێکداداني چه کداري که ئه نجامه که ي شه ھيدبووني چه ندي رۆڵه ي کورد بوو و له کۆتايدا ئه م کردوانه بێ ئه نجام مانه وه.

 

ليزا ده نووسێت: جه ميل بايک له پرتووکي (مێژووي په که که دا) ده نووسێت: ده مانويست به ھه رجۆرێک ده بێت پێي تورکيا بۆ نێو ھه رێم رابکێشين تا له وێ له گه ڵي به شه ڕ بين. به م جۆره ھه رێمي کوردستان له بن چاودێري ئێمه دا ده بوو. وا پلانمان بۆ دانا که بنکه کاني سوپاي تورکيا له سنووري زاخۆ بکه ينه ئارمانج به ڵام به داخه وه کرداري نه بوو.

 

ئه م نووسه ر له درێژه ي بابه ته که يدا ده نووسێت: له لايه کي ديکه وه عۆسمان ئۆجالان پێي وايه ئه نجوومه ني سه رۆکايه تي په که که له ساڵي 2002له دامه زراندني ده وڵه تي کوردي به ده ستي بارزاني ده ترسان. بۆيه وتيان ده بێت له گه ڵ پارتي شه ڕ بکه ين. چوونکه رووخاني ده وڵه تي به عس زه مينه ي دامه زراندني ده وڵه تي کوردي زۆر ده کات و ئه مه دژي به رژه وه ندي په که که يه. لێره دا به ئاشکرا ده کرێت ترس و نيگه راني په که که له به رانبه ر ده ستکه وته نه ته وه يه کان له کوردستان و ھه روه ھا ھه وڵ دان و به رنامه داڕشتن بۆ له ناوبردني ئه و ده ستکه وتانه ده بيندرێت. ھه روه ک راوه ستاني پرۆسه ي ئاشتي له تورکيا که بووه ھۆي له ناوبردني چالاکي و خه باتي پارتي دێمۆکراتيکي گه لان و چالاکيه سڤيله کان تا ئه و جێگايه که بووه ھۆي وه رگرتنه وه ي پارێزراوي له نوێنه ره کورده کان وده ستبه سه رکردنيان و ئه مه بووه ھۆي داخراني پرۆسه ي ئاشتي و ده ستپێکردني قه يران. دوور نييه  درێژه ي ئه م سياسه ته که به س له سه ر پاژينه ي دێکتاتۆري ده سووڕێته وه له ئاينده ي دوور و نێزيک له کوردستاني سوريه ش زياني زۆر و قه ره بوونه کراو بگه ينێته کورداني ئه وێ.

 

ليزا به ئاماژه به سووربووني په که که بۆ مانه وه له شنگال ده نووسێت: له بيرنه که ين که کوێستاني شنگال ھه رئه و شوێنه ته که له کاتي سه دام سه رۆک کۆماري پێشووي ئێراق له شه ڕي نێوان عه ره به کان و ئيسرائيل 39 مووشه کي له وێيه وه بۆ خاکي ئيسرائيل ھه نارد. ئه مه ھه ر ئه و فه کته ره يه که ئه مريکا بۆ مانه وه ي په که که له وێ وه ک شوێني مه ترسيدا ناوي لێده بات و خوازياري چۆڵ کردنيه تي.

 

خاڵي گرنگي ديکه له م دۆسيه دا پرسي مرۆيي و ژێرخاني ئيزديه کانه که له ژێر ناوي کۆکردنه وه ي ھاوکاري له لايه ن په که که وه بۆ به رژه وه ندي خۆي به کاري دێنێت و ئه مه بۆته به شێک له مافه ره واکان بۆ ئه م گرووپه. له لايه کي ديکه وه له ژێر ناوي مه خموور و پاراستني ده يان منداڵي ئيزدي خوار 18 ساڵي رفاندووه و چه کداري کردوون و به شداري کرده وه سه ربازيه کانياني کردوون. به ھۆي ئه م پێشلکاريه ي مافي مرۆڤ ھيومان رايتس ووچ چه ندين جار داواي له کۆمه ڵگاي نێوده وڵه تي کردووه که بێده نگ نه بن و سنوورێک بۆ ئه م کرده وانه ده ستتنيشان بکات.

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی