جموجووڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” له ناوچه‌ی شارباژێڕی /رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی/ ته‌واو زیادی كردووه، سه‌ره‌ڕای بێزاركردنی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه و وه‌رگرتنی سه‌رانه له ڕێبواران و خه‌ڵكه‌كه‌ی، مه‌ترسیی تۆپبارانی توركیا به‌سه‌ریانه‌وه‌یه. بۆیه دانیشتووانی ئه‌و گوندانه داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بێنه سه‌ر خه‌ت و په‌كه‌كه دوور بخه‌نه‌وه.
****
په‌كه‌كه له گونده‌كانی “قامیش و گه‌ڵاڵه” به تایبه‌ت و چه‌ند گوندێكی تری ئه‌و ناوچه‌یه و ناوچه شاخاوییه‌كان، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڵاو بوونه‌ته‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاش مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ژیان و موڵك و ماڵ و كشتوكاڵی ئه‌و گوندنشینانه دروست كردووه.
***
مامۆستای یه‌كێك له‌و گوندانه، كه له‌به‌ر مه‌ترسیی ژیانی خۆی نه‌یویست ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌كه‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ له شارباژێڕ بڵاو بوونه‌ته‌وه. ئه‌و گوتی، “پێشتریش هه‌ر بوونیان هه‌بووه به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه چه‌كداره‌كانیان زۆر بوون. هه‌فته‌ی ڕابردوو به دوو مه‌فره‌زه له گه‌ڵاڵه ڕێگرییان له‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه كردووه كه به‌و ناوچه‌دا دێن و سه‌رانه‌یان لێ وه‌رگرتن، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت له خه‌ڵكی گونده‌كانیشی وه‌رده‌گرن.
***
هه‌فته‌ی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی گه‌ڵاڵه‌یان تۆپباران كرد و وه‌ك دانیشتووانی گونده‌كه ئاشكرای ده‌كه‌ن، یه‌كێك له تۆپه‌كان 500 مه‌تر له دووریی گونده‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی لای ئه‌وان دروست كردووه.
***
دانیشتوویهكی گوندی گه‌ڵاڵه كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت لەمبارەوە وتی: ته‌واو بێزار و ترساون به ده‌ست چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه، هیچ كاتێك دڵنیا نین له ژیانی خۆیان و به پێویستیشی زانی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بچن به هانایانه‌وه و په‌كه‌كه له‌ناو ژیان و گوزه‌رانیان دوور بخه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵدارن مانگانه ده‌بێت حه‌یوان بده‌ن به په‌كه‌كه، به‌گشتیش هه‌ر ماڵه و به‌پێی داهات و كشتوكاڵ و به‌روبوومی باجمان لێ وه‌رده‌گیرێت.
***
مه‌فره‌زه‌كانی پەکەکە جاران كه‌متر ده‌هاتنه گونده‌كانه‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌رده‌وام له‌ناو گوندهكاندان و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناو گوند و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بۆردمان ده‌كه‌ن و ئه‌مە مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و گوندنشینانه دروست ده‌كات. هاوكات له گوندی گه‌ڵاڵه تا ئێسته دوو جار هه‌وڵیان داوه باره‌گا له ته‌نیشت خانووی خه‌ڵكی گونده‌كه‌وه دروست بكه‌ن، به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی نه‌یانهێشتووه.
***
كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی ماوه‌ت ڕای گه‌یاند، بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شینكایه‌تی و شارباژێڕ ئاشكران و ناشاردرێنه‌وه. وه‌ك ئیداره‌ی ناوچه‌كه له‌و پرسه سیاسییه‌دا پێوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه، په‌كه‌كه به پێوه‌ندیی سیاسی هاتووه‌ته ئه‌و ناوچانه و بۆ دوورخستنه‌وه‌شیان هه‌ر پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه.
***
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمبارەوە وتی: ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی په‌كه‌كه له‌سه‌ر گوندنشینان و ناوچه سنوورییه‌كان دروستی كردوون، به‌رده‌وامن و وه‌ك حكوومه‌تیش چه‌ندان جار داوامان له په‌كه‌كه كردووه كه سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێم بپارێزن.
***
پێكدادانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌شه‌وه توركیا به‌رده‌وام بۆردمانی خاكی هه‌رێم ده‌كات و له‌شكركێشی بۆ ناو خاكی هه‌رێم كردووه، هاوكات به سه‌دان گوند له‌به‌ر مه‌ترسیی ژیانیان چۆڵ كراون و سه‌دان دۆنم زه‌ویی جووتیاران و ده‌غڵودانه‌كانیان سووتاون و له‌ناو چوون.