باشاك ده‌میرتاش هاوژینی سەلاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووتری ههدهپهدەڵێت: هه‌نگاوی خێرا نه‌نرێت، كۆرۆنا له گرتووخانه‌كان ته‌شه‌نه ده‌سێنێت.
هاوژینی ده‌میرتاش ئاماژەی بەوە کردووە 176 هه‌فته‌یه سه‌ردانی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیمراڵی ده‌كه‌م بۆ دیداری ده‌میرتاش، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌هۆی قه‌ده‌خه‌ی سه‌ردانیكردن نه‌متوانی بچمه دیداری ده‌میرتاش.
باشاک گوتیشی:له نزیكه‌وه له دۆخی گرتووخانه‌كان ئاگادارم. گرتووخانه‌كان پاكوخاوێن نین، تیشكی خۆریان به‌رناكه‌وێت و خواردنی ته‌ندروستیان پێ نادرێت، قاوشه‌كان زۆر قه‌ره‌باڵخن و هه‌وا گۆڕكێی زۆر كه‌م تێدایه و ئاستی خۆپارێزی زۆر سسته، پێداویستی ته‌ندروستی و ژماره‌ی پزیشك و په‌رستاریش سنووردارن.
ده‌میرتاش باسی لەوەش کردووە، ژینگه‌ی گرتووخانه‌كان زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویسته هه‌رچی زووه ئاوڕێكی خێرا له دۆخی زیندانیكراوان بدرێتەوە، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری په‌له بكات له پرۆسه‌ی دادگاییكردن و یاسای خێرا دابڕێژرێت بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان بۆ چۆڵكردنی گرتووخانه‌كان.
هاوژینی دەمیرتاش هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌گه‌ڵ دایكه به‌ندكراوه‌كانیان له گرتووخانه‌كاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و دەڵێ: پێویسته به‌زووترین كات چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزرێته‌وه، تاوه‌كو جگه‌رگۆشه‌كانیان له زیندانه‌كاندا نه‌خۆش نه‌كه‌ون و گیان نه‌سپێرن.