فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، وتبووی عەللاوی سەردانی هەرێم دەکات. بەڵام عەللاوی نوێنەری تایبەتی خۆی ناردۆتە لای بارزانی بۆ ڕێككەوتن لەسەر داواكارییەكانی كورد لە حكومەتی نوێدا.

پارتی دیموكراتی كوردستان مەرجەكانی بۆ حكومەتە چاوەڕوانكراوەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ئاشكرا دەكات و دەڵێت: دەبێت بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و قەوارەی سیاسی و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت.

مەیادە محەمەد نەجار، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەمبارەوە وتی: ڕەوشی ئێستای عیراق بە ڕەوشێكی سەخت و ترسناك ناودەبرێت، مەرجی هەرێمی كوردستانیش لەم قۆناغەدا بۆ حكومەتی ڕاگوزەر ئەوەیە، بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و قەوارەی سیاسی و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت، بە هەمان شێوە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بنەمای سەرەكی هاوبەشی هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان بێت لە بەغدا، كە پێویستە گفتووگۆیان لەسەر بكرێت.  ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی لەو كەسێتییە دەكەن، كە بە زۆرینە هەڵبژێردراوە، واتا تەوافوقی لەسەر دروستبووە، ئاشكرایە لە عیراق بە تەوافوق كارەكان ڕایی دەكرێت، ئەگەر تەوافوق لەسەر كەسێتییەك نەكرێت دەستنیشان ناكرێت.

ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی دەڵێت: پۆستی سەرۆك وەزیران پشكی شیعەیە، ئێمەش ڕێز لەوە دەگرین، كە كەسێتییەك بە تەوافوق دانراوە، ئێمە لەگەڵیدا دەبین و ڤیتۆشمان لەسەر كەس نەبووە، ئەمەش نەك هەڵوێستی بەتەنیا پارتی بێت، بەڵكو هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هەمان هەڵوێستییان هەیە، بەڵام دەمانەوێت كەسێك بێت دەستور جێبەجێ‌ بكات و مافەكانی هەرێمی كوردستان بدات و ڕێز لە قەوارەی سیاسی و دەستوری هەرێمی كوردستان بگرێت و ڕێگە نەدات مافی تاكی هەرێمی كوردستان بفەوتێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی