ئایدن مهعروف، سهرۆكی لیستی بهرهی توركمانی له پهرلهمانی ههرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: لە رابردودا زۆر نادادپەروەری بەرامبەر پێکهاتەی تورکمان کراوە بەتایبەت لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق، بەشداریکردنی پێکهاتەی تورکمان لە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم و عێراق هۆکارێکی باشە بۆ باشکردنی پهیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێم. لە كۆبونهوهكانی رابردودا داوای جێگرێکی سەرۆکی هەرێمیان کردوە بۆ پێکهاتەی تورکمان، بەڵام داواکاریەکەمان بەجددی وەرنەگیراوە بەڵام هێشتا کۆبونەوە ماوە و مەرجمان هەیە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت.
***
مهعروف له درێژه دا وتي: سهقامگیری سیاسی و رێکكهوتنی لایهنهكان بۆ ئێمه گرنگه، داوای وەزارەتێکی خزمەتگوزاریمان کردوە، هەروەها لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم یان ئەنجومەنی وەزیران راوێژکارێک بۆ کاروباری تورکمانەکان بە پلەی وەزیر، لە کۆبونەوەکانی رابردو ئەوە داواکارییەمان کردوە، ئەگەر دەیانەوێت تورکمان بەشداری حکومەت بکەن ئەوە داواکارییەکانمانە.
***
ئایدن وتي:
داوای جێگرێکی سەرۆکی هەرێممان کرد بۆ پێکهاتەی تورکمان، بەڵام ئەو داواکارییەمان
بەجددی وەرنەگیرا، هەروەها داوای جێگرێکی سەرۆکی حکومەت بەڵام دیارە ئەو پۆستانە
لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتنی لەسەرکراوە.
***
سهرۆكی لیستی بهرهی توركمانی له پهرلهمانی
ههرێمی كوردستان له کۆتايي دا وتي: لە ئایندەش کۆبونەوە ماوە بەتایبەت لەگەڵ شاندی
پارتی دەبێت با تورکمانەکان بە پۆستێکی سیادی لە دامەزراوەیی سەرۆکایەتی هەرێم یان
حکومەت بەشداربن، تا تورکمانەکانیش نوێنەرێکی راستەقینەیان هەبێت لە ئەنجومەنی
وەزیران.