جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە پێداچوونەوە بە دۆخی مەعاشی بنەماڵەی دوو برای نۆجوانی کۆڵبەری کورد کردکە بە هۆی هەرەس لە بەرزاییەکانی تەتە گیانیان لە دەست دا.
ئێسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وێرای دەربڕینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی دوو برای نۆجوانی کورد کە بە هۆی هەرەس لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان گیانیان لە دەست داوە، داوای لە پارێزگاری کوردستان کرد کە بە پەلە بە دۆخی مەعاشی ئەو بنەماڵە بەڕێزەدا بچێتەوە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە ڕای گشتی ڕاگەیێندرێت.
جەهانگیری لەو نامەیەدا بۆ پارێزگاری کوردستان، ڕایگەیاندووە کە مەرگی دڵتەزێنی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی زەینی هەموو بەرپرسان و ویژدانی گشتیی کۆمەڵگای بە تەواوی هەژاندووە.