مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس٢٤ رایگەیاند: ئەوەی لە بەغدا روودەدات بەھۆی خراپ بەرێوەبردنی ساڵانی رابردووە بووە. پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی عێراق دەکەین و ھیوادارم کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن خەڵك و لایەنە سیاسیەکانیشەوە پاڵپشتی بکرێت. زۆربەی خۆپیشاندەران کە ھاتوونەتەسەر شەقامەکان داوای چاکسازی دەکەن. داوای نەھێشتنی گەندەڵی و حکومڕانیەکی باش دهكهن و ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی دەکەین. بەڵام ھەندێك جاریش ئەجێندای سیاسی تێکەڵ کراوە. کە بابەتەکەی تارادەیەك ئاڵۆزتر کردووە.
بارزانی له چاوپێكهوتنهكهیدا لهگهڵ فرانس 24 گوتی: لەراستیدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ھەموو ھەوڵی خۆیدا، بەڵام بەداخەوە لەلایەن لایەنه سیاسیەکانی دیکەوە وەك پێویست پاڵپشتی نەکرا، بۆ ئهوهی بتوانێت ئهجێنداكهی جێبەجێ بکات. ههر بۆیه هیوادارم بەرێز عەلاوی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن ھێزە سیاسیەکان و خەڵکیشەوە پاڵپشتی زیاتر بکرێت، بۆئەوەی سەرکەوتوو بێت.