لێپرسراوی
دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی
یەکێتەوە بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، لە راپەڕینی گەلی کوردستاندا کۆمەڵێک هەڵەکران
کە تاوەکو ئێستا پێمانەوە دیارن و ئاماژە بەوە دەکات کە تاڵانکردنی دامەزراوەکان
لە کاتی راپەڕینەکەدا هەڵە بوو و خەڵکی فێری ئەوەکرد ئاسان بێت ئەم وڵاتە تاڵان
بکات.
///
مەلا بەختیار لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رەخنە
لە بنبڕنەکردنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت، گەندەڵی زۆر تەشەنەی
سەندووە و ساڵ دوای ساڵ خراپتر دەبێت و ئەوەش خەڵکی نیگەران کردووە. دۆخی سیاسی نالەبارە، تاوەکو دێت حیزبە سیاسییەکان لێکدەترازێن و ترسێکی
گەورە هەیە مۆتەکەی جەنگ ببێتە جەنگ، لێکترازانی نێوان یەکێتی و پارتی جێگەی
نیگەرانییە، دەبێت کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی چارەسەر بکرێن و هەردوولا
لەخۆبووردە بن.
///
مەلا بەختیار لە کۆتاییدا دەڵێت: یەکێتی لە دووڕیانێکی چارەنووسسازدایە و دەبێت لە
دوو سێ مانگی ئایندەدا کۆنگرە ببەستێت و 90%ی یەکێتییەکانیش داوای کۆنگرە دەکەن و بێ
کۆنگرە ئاشتبوونەوە لەنێوان سەرکردایەتی و ئۆرگانەکانی یەکێتیدا روونادات.