لوقمان غەفور
{…}له‌دوای كه‌وتنی سوریا له‌ 2011، شوێنێك نه‌ما به‌ ته‌واوی شوێنێكی ئارام بێت بۆ په‌كه‌كه‌، تا ئێستا ئه‌م هێزه‌ نه‌یتوانیوه‌ شوێنێكی ئارام بدۆزێته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئارامی ئه‌م هێزه‌ بێت. ئێستا هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام نییه‌ بۆ په‌كه‌كه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م هێزه‌ لێی شه‌هید ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ زیان و جه‌ربه‌زه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌ به‌ هێزی توركیا له‌و سنووره‌وه‌.


لێره‌دا له‌ دواهه‌مین رووداوه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌م كه‌ له‌گوندی سه‌فره‌ی ناحیه‌ی ماوه‌ت رویدا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، پێشتریش له‌ شاخی ئه‌زمر و دڵنیاشم كاركردنی په‌كه‌كه‌ به‌م شێوازه‌ زیانی گه‌وره‌تری به‌رئه‌وێت.

به‌پێی سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی، توركیا له‌ماوه‌ی 2015 تا 2020، 76 بۆردمانی ئامانجداری كردووه‌ به‌ فرۆكه‌ی به‌فرۆكه‌وان و بێ فرۆكه‌وان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاكام 90 گه‌ریلا شه‌هید بووه‌ له‌به‌رامبه‌ردا له‌ ئه‌نحامی ئه‌و كێوماڵه‌ سه‌ربازییه‌ی توركیا لەھەرێم كردوویه‌تی 11 سه‌ربازی تورك كوژراوه‌. ئه‌م به‌راورده‌ زۆر ناقۆڵایه‌ بۆ هێزێك له‌خه‌باتی پارتیزانیدا بێت، ئه‌م هه‌موو خوێنه‌ بڕژێت و كه‌مترین زیانی گیانی له‌ دوژمنه‌كه‌ی بده‌یت.


هه‌رێمی كوردستان دوو هێزی سیاسی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ئه‌یبات به‌رێوه‌. ئه‌م دوو هێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌ سیاسییه‌یان لێ تێكنه‌چێت، پێویستی كردووه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان هاوسۆزبن. نه‌ یه‌كێتی ئه‌یشارێته‌وه‌ دۆستی وڵاتانی دراوسێكانی بێت و نه‌ پارتی. كه‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆستایه‌ته‌ بمێنێته‌وه‌ وایكردووه‌ رێگه‌ به‌ چالاكی په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی هه‌رێم نه‌ده‌ن. ئه‌م دوو هێزه‌ رازی بن یان رازی نه‌بن، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی خۆی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات.

رێژه‌ی زیانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵی 2016، 1.65% بووه‌، 2017 بووه‌ به‌ 2.22%، ساڵی 2018 بووه‌ 3.22%، له‌ ساڵی 2019 بووه‌ به‌ 3.36%. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ رێژه‌ی زیانی هێزه‌كانی توركیا كه‌میكردووه‌. كه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ توركیا شێوازی تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه‌ له‌ دانیشتنه‌وه‌ بۆ هێرش و كێوماڵ، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ كاته‌وه‌.


سه‌رئه‌نجام ئه‌ی په‌كه‌كه‌ چی بكات باشه‌؟ به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بده‌مه‌وه‌ ئه‌مه‌وێت خاڵێك رونكه‌مه‌وه‌ كه‌ بوونی پژاك-ه‌، به‌رای من یه‌كه‌م كاری خراپ كه‌ په‌كه‌كه‌ كردی له‌ 2005 دروستكردنی پژاك بوو كه‌ بووه‌ ئه‌ڵقه‌ی لێكترازانی ئێران و په‌كه‌كه‌-یه‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بووه‌ رێگه‌ی دیپلۆماتی وا بوایه‌ ئه‌م وڵاته‌ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بووایه‌ بۆ په‌كه‌كه‌. بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ ساڵ به‌ساڵ په‌ناگه‌ ئارامه‌كانی له‌ خۆی شێواندووه‌ به‌ناوی دروستكردنی هێزێكه‌وه‌.


په‌كه‌كه‌ ناتوانێت نه‌هجێكی نوێی هه‌بێت بۆ فراوانكردنی به‌ره‌ی شه‌ڕ. خه‌ریكه‌ تێڕوانیمان وا لێئه‌كه‌ن كه‌ ته‌نیا په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل ببینین و وابزانین ئه‌م هێزه‌ ئه‌وه‌تی دروستبووه‌ هه‌ر له‌وێدا بووه‌ و هه‌ر له‌وێدا ئه‌مێنێته‌وه‌.


له‌م قۆناغه‌دا په‌كه‌كه‌ پێویستی به‌ دوو هێزی نێوده‌وڵه‌تییه‌ یان ئه‌مریكا یان روسیا. بۆئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ بكات پێویسته‌ به‌جێگۆڕكێیه‌ له‌ چالاكی سیاسیدا و ته‌نانه‌ت گۆڕان له‌ پرۆگرامی سیاسی.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی