دوا بەدوای ئەوەی کە بەرهەم ساڵح لە حزبەكەی جیابویەوە و پارتێكی بەناوی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی دامەزراند، لەلایان لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بەرێكەوتنێكی ژێر بەژێر كرایە، سەرۆككۆماری عێراق و بەم بۆنەیەش بەرهەم ساڵح بریاری چوونەوەی بۆ ناو یەكێتی راگەیاند. بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ دوو جێگرەكەی جەلال تاڵەبانی و سەركردە سەرەكیەكانی ناوەندی بڕیار، بەهۆی ئاراستە گۆڕینی سیاسەتی ناو حزبەكەیان لە ئێستادا ناكۆكی قوڵ كەوتۆتە نێوانیان، لە میدیاكانیاندا پەلاماری یەكتر دەدەن.

***

دوای گەرانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی بەتەواو ناوبراو چووە ژێر باڵی لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی، بەمەش دژی سەنگەری كۆسرەت رەسوڵ هەنگاوی نا و ئەوەش درێژەی كێشا تا كۆبوونەوەی لووتكەی سێ سەرۆكایەتیەكە لەگەڵ لایانە سیاسیەكان، بەڵام لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان كۆسرەت و بەرهەم لەو پەری خراپی دایە.

***

كاتێك كۆسرەت زانیویەتی بەرهەم ساڵح بەشداری كۆبوونەوەی لووتكەی لایانە سیاسیەكانی هەرێم دەبێت ناوبراو رەتی كردۆتەوە، بەشداری كۆبوونەوەكە بكات ئەم ناكۆكیەش لە میدیاكانی نزیك لەم دوو سەركردەیە بەئاشكرا رەنگی داوەتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی