مەزڵووم کوبانێ (هەڤاڵ شاهین جیلۆ- سەرکردەی پەکەکە) و فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (باڵی سوری پەکەکە) ناوەرۆكی رێككەوتنەكەی لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەمنی سوریا ئاشكراكرد و راشیگەیاند، هێزە ئەمریكییەكانی باكوری سوریا دەیانپارێزن. بڵاوكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی داعش و پاراستنی نەوتی ناوچەكەدا دێت
كۆبانێ لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی
شەرقولئەوسەت رایگەیاند: بڵاوكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمریكا لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی داعش و پاراستنی نەوتی ناوچەكەدا دێت. سوپای ئەمریكا پشتیوانی لە هەسەدە دەكات. هێزە ئەمریكییەكان لە باكور و
رۆژهەڵاتی فورات لە ئەگەری هە ر هێرشێكدا بۆ سەر شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای
دیموكرات (هەسەدە) پارێزگاریان لێدەكەن دژ بە هەر لایەنێك بێت. دۆخی رۆژهەڵاتی فورات زۆر ئاڵۆزترە لە پێشوتر، ئەوەش بەهۆی هەبونی هێزە
روسی و توركییەكان و سوپای سوریا و هاوپەیمانانە، ژمارەیەكی زۆر گروپ هەن خۆیان
بەدوردەگرت بۆ خۆپاراستن لە بارە لەناكاوەكان.
سەبارەت بە رێككەوتنەكانی نێوان هەریەك لە وڵاتانی روسیا-توركیا سەبارت بە دۆخی سوریا و بە تایبەتی هەریەك لە رێككەوتنەكانی سوچی و ئادانا، كۆبانێ وتی: هەسەدە ئەو رێككەوتنانە رەتدەكاتەوە و پەسەندی نەكردوە.
لە وەڵامی پرسیارێكی شەرقولئەوسەت تایبەت بە واژۆكردنی رێككەوتنێك لەگەل لیوا عەلی مەملوك، بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەمنی سوریا كۆبانێ وتی: پێشتر چەندینجار داوامان لە دەسەڵاتی سوریا كرد هێزەكانی لە سنور بڵاوبكاتەوە دژ بە داگیركارییەكانی سوریا، بەڵام وەڵامی نەبو، بەڵام پاش دوایین هێرشی توركیا وەڵامیان دایەوە و رێككەوتین لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزەكانی سوپای سوریا لە سەرجەم ئەو شوێنانەی هێزەكانمان سوپای توركیا روبەڕودەبنەوە. لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا داوامان لە دیمەشق كرد لەرێگەی دانوستانەوە پارێزگاری لە تایبەتمەندیەتی و هەیمەنەی هێزەكانی سوریا دیموكرات بكرێت، كە ژمارەیان 110 هەزار شەڕڤانە لە ئەمنی ناوخۆییدا.