عەبدوڵای مەلا نووری پەرلەمانتاری پێشووتری گۆڕان دەڵێ: یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەیەوێت
ناڕەزایی خەڵکی بقۆزێتەوە و لەم ڕێگەیەوە شەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات. ئەو
حزبە بۆ بەرژەوەندیی تایبەت پرسی لامەرکەزیەت دەورووژێنێت.
مەلانوری لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) دەنووسێت:
یەکێتی یارییەکی زۆر ناشرین دەکات. ئەو حزبە وەک چۆن پرسی لامەرکەزی بۆ بەژەوەندی
تایبەت دەوروژێنن، ئێستاش بە روونی هەست بەوە دەکەین کە دەیەوێ ناڕەزایەتییەکانی
خەڵک بقۆزێتەوە و لەو رێگەیەوە شەڕی پارتی بکات.
ناوبراو
لەدرێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت: یەکێتی وەک پارتی لەم دۆخەی
هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە. شەرمەزارییەکی
گەورەیە بە ئاشکرا بەشێک نەبیت لە خۆپیشاندانەکان، بەڵام لە پشتەوە خواستی خەڵک
بکەی بە قوربانی بەرژەوەندیی حزبی.