لاله ش قاسۆ نووسه ر و لێکۆڵێنه ري کورد و ئه ندامي پێشووي په که که که ئێستا يه کێکه له دژبه ره سه ره کيه کاني ئۆجالان قسه کان و نووسينه کاني عه بدۆڵا ئۆجالان پێش و پاش له ده ستگيرکردني پێکه وه به راوه رد کردووه و ھه روه ھا دژايه تي له قسه و ھه ڵسووکه وته که ي دا ئۆجالاني خستووته به رباس.

لاله ش قاسۆ له پێشکه ي بابه ته که يدا که نێوي سه رچاوه و ته نانه ت لاپه ڕه کانيشي تێدايه ده ڵێت: عه بدۆڵا ئۆجالان خه ڵک خه ڵه تێنه ره و ئاژاوه گێڕ و فێڵبازێکي ته واوه. که سێکه که ده کرێت ئه م سيفه تانه بێ که مي بۆي به کاربھێنرێت. ئۆجالان بکوژي ھه ڤاڵاني نێزيک و به کرێگيراوي راسته قينه و که ره سته ي ده ستي ده سه ڵاتداراني چه ته ي تورکيا و وێران که ري ماڵ و حاڵي کوردانه. به ڵام له ھه مان کاتدا که سێکي ترسه نۆک و بێ وره يه. ئه و له سياسه ت و زانست ده زانێت به ڵام به ھه مان راده له وره و و لێبوردووي دووره و له مردن و ئه شکه نجه ده ترسێت و بۆيه ھه موو شتێک له ژێرپێ ده نێت.

ئه م نووسه ره له درێژه دا ده نووسێت: من ئه مڕۆ باشتر تێده گه م بۆ ئۆجالان کاتێک له سوريا بوو به رده وام ئاژاوه گێڕي ده کرد و ھه ڤاڵاني نێزيکي خۆي ده کوشت. ئۆجالان که سێکي دووڕوو و درۆزنه به واتاي راسته قينه ي خۆي. به ڵام جێگاي داخه ئه وڕۆکه ھێشتا که سانێک ھه ن که دواي ئه م ترسه نۆکه ده که ون و نايانه وێت بزانن که ئه م بکوژه کييه. به دواي بۆچوونه کاني له باره ي ئازادي و که ماليزم که وتوون که ھه رھه مووي له سه ر درۆ و فريوه.

لاله ش قاسۆ له درێژه دا له باره ي ناکۆکي له ھزر و ره فتاري ئۆجالان ده نووسێت: ئه وانه ي بوونه ته موريدي له بۆچوونه کاني له باره ي ئازادي و دێمۆکراسيه وه به دوايدا ناڕۆن به ڵکوو وه ک خودي ئۆجالان ده ڵێت دواي بواره که سايه تييه کاني که وتوون که درێژه ي رێگاي که ماليزمه. پرتووکه کاني ئۆجالان که ئێستا له به رده ست دان و پێش ده ستگيري ھێرش ده کاته سه رکه ماليزم و به ريتانيا و فرانسا و که س ئه وه نده ي ئۆجالان له دژيان نه يووتووه به ڵام دواي ده ستگيرکردني ئه م ترسه نۆکه ھه ڵوێسته که ي گۆڕي و بووه لايه نگري توندوتۆڵي که ماليزم و ده ستي به په سندايني کرد و که ماليزمي برده ئاسمان. ئۆجالان له ترسي ئه شکه نجه ھه موو کورداني فرۆت و نووسا به که ماليزمه وه.

قاسۆ له بابه ته که يدا ده نووسێت: ئه وانه ئه ندامي په که که که له گرتووخانه کاني تورکيا بوون باش ده زانن که چ ئه شکنجه يه ک چاوه ڕواني ئۆجالاني ده کرد به ڵام چاوه ڕێ ئه وه نده ترسه نۆکي و ترس له ئه شکه نجه يان نه ده کرد.

بێننه به رچاوتان که سێک ئه وه نده  ترسه نۆک له ده ستي ئه شکه نجه که ره کاني تورکيادا بێت. ھه ڵبه ت له وانه ي ئۆجالانيان ئه شکه نجه نه کردبێت و له وانه ي ده ستدرێژي سێکسيشيان له سه ر نه کردبێت کارێک که له گرتووخانه کاني تورکيا ئاساييه به ڵام لاني که م دڵنيام له وه ي که له پشته وه ي ئه و ده رگا ته سکانه له پێش چاوي ئه و که سانێکيان ئه شکه نجه کردووه تا بزانێت ھاوکاري نه کردن له گه ڵ ده وڵه ت چ ئه نجامێکي ده بێت.

نابێت ئه م خاڵه له بيربکه ين و ئه وه ش ئه وه يه که ده سته ي به ڕێوه به ري په که که (که جه که) ھيچ کات دۆستي ئۆجالان نه بوون به ڵکوو دوژمني پله يه که مي بوون و ھه ن. ئه وه ي ک.ج.ک چه ندني ساڵ بابه تێک به ناوي ديداري پارێزه ران له گه ڵ ئۆجالانيان به درخواردي ئه ندامانيان دا که له بنه ڕه تدا بۆچووني ژه نه راڵه کاني تورکيا بوو که به نێوي ئۆجالانه وه کرداري ده کرا. په که که ده يتواني ئۆجالان وه ک سه رۆکي خۆي بزانێت به ڵام ده ستوره کاني به ڕێوه نه بات که له گرتووخانه يه به ڵام واي نه کرد و ئه مه جێگاي پرسياره .

ئه م نووسه ر و لێکۆڵێنه ره ده ڵێت: بۆ ده بێت چاره نووسي نه ته وه يه ک له ده ستي ئۆجالاني ترسه نۆک دا بێت و دواتر له رێگاي ئۆجالانه وه له ده ستي سه رکرده خائينه کانيدا بێت؟ قسه به لاش و بێ واتاکاني ئۆجالان له ديدار له گه ڵ پارێزه راني پيشاني دا که به کرێگيراوي تورکيايه و بۆ ئه وه ي گياني خۆي رزگار بکات.

ک.ج.ک ش وه ک رۆژي رووناک خيانه تي له کوردان کرد. من نووسينه کاني ئۆجالان گرێدراو به قۆناخي پێش و پاش ده ستگيرکردني ده خه مه به ر باس و لێکدانه وه و به به راوردکردنيان به ئاسايي ده کرێت تێبگه ين که چه نده قسه و کرده وه کاني دژي يه کن.

درێژه ي ھه يه …

نووسه ر: لاله‌ش قاسۆ

سه‌رچاوه :  Rasterast

وه رگێڕ: که‌ژاڵ ميرمحه‌مه‌دزاده

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی