د.میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە هاوكات پەرلەمانتاری عێراقە رایگەیاند: پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەم بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق پابەندبونمە بە پرانسیپەکانی نەهێشتنی فرەپۆستی کە وەک رێکارێکی چاکسازی لە پەیڕەوی پەسەندکراوی یەکێتیدا ئاماژەی پێدراوە. پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەکێتیدا بڕیارمدا لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق بکشێمەوە، بەڵام چ لەناو پەرلەمانبم یان یەکێتی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر ئەو 56 هەزار کەسەی لەهەڵبژاردنی 2018 دەنگیان پێداوم. بڕیارە رێزان شێخ دلێر لەشوێنی ئەم نوێنەرە دەست بە ئیشەکانی بکات و دەڵێت بەهۆی ئەوەی كە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە وەكو جێگرەوەی میران محەمەد دەبێتە پەرلەمانتاری یەكێتی و سبەی ئەگەر دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت سوێندی یاسایی دەخوات. 

رێزان شێخ دلێر



رێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ رێكارە یاساییەكانم تەواو كردووە تاوەكو سبەی ئەگەر دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، وەكو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی بخۆم. لەدوای د.میران زۆرترین دەنگم بەدەستهێناوە و هەربۆیە دەبمەوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی