کارناسێکی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەراپۆرتی کۆتایی ساڵدا لەبارەی داعشەوە نووسیویەتی نێزیکی 2000 شەڕکەری ئەم گرووپە لە باکووری سوریا دەستگیرکراون و لەکۆی گشتی نێزیکی 10000 یان لەژێر چاودێریدان لەگەڵ ماڵباتەکانیان.
ئەم کارناسە لەکۆبوونەوەیەکدا دوائین دۆخی داعشی لەناوچەکانی جیهان خستۆتە بەر باس و لێکۆڵینەوە راپۆرتەکەی داوەتە رێکخراوی نێودەوڵەتی: ئەم کارناسە لەبارەیە زیادکردنی ژمارەی داعش لەئێراق و سوریە هۆشداری دەدات.
لەراپۆرتەکەدا هاتووە کە 2 هەزار شەڕکەری داعش گیراوی دەستی هێزەکوردیەکانن لەباکووری سوریا و زیاتر لە 10 هەزاریشیان بە ماڵباتەکەیانەوە لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکوردیەکانن لە سوریا.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، کارناسانی بواری تێرۆریزم لە رێکخراوی نێودەوڵەتی ئاگاداریان داوە کە داعش و ماڵباتەکانیان هێشتا لەهێڵی هزری داعش دوور نەکەوتوونەوتەوە و بەدوایدا دەڕۆن و هەڕەشەیەکی زیندوون . نیوە یا چارەکێک لەئەندامانی داعش هێشتا زیندوون.
هەندێک ئەندامی رێکخراوی نێودەوڵەتی پێشنیاز دەکەن کە ئەندامانی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان بەڵام کەس پێشوازی لەم پێشنیازە نەکرد.