یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تاوتوێی گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقی كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ به‌ مه‌رجی ئه‌و پۆسته‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو ریزه‌كانیان، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونه‌وه‌ی خۆپێشاندان و گۆڕانكاری له‌ عێراق. یه‌كێتی ئه‌و خواسته‌ی گه‌یاندووه‌ته‌ به‌غدا و تاران و به‌رهه‌م ساڵح پێی زانیوه‌ و نیگه‌رانه‌، بۆیه‌ دووشه‌می رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌ قه‌ڵاچۆلان كراوه‌ و به‌شداری تێدا نه‌كردووه‌.

***

له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و ئاڵۆزبوونی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا و به‌رده‌وام زیادبوونی داواكارییه‌كانیان بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق و له‌ ناویشیاندا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كێتی له‌ناو ماڵی تاڵه‌بانی تاوتوێی گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵحی كردووه‌، ئه‌وه‌ش سه‌رۆك كۆماری نیگه‌ران كردووه‌ و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی دواتری مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌م له‌ قه‌ڵاچۆلان به‌ڕێوه‌ چووه‌.

***

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له‌ناو یه‌كێتی،راگه‌یاند كه‌ بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ندێك جووڵه‌ی ده‌ست پێ كردووه‌ به‌ ئاراسته‌ی گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵح، له‌ حاڵه‌تی گۆڕانكاری له‌ حكوومه‌تی عێراقدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی عێراق و لایه‌نی ئێرانیشی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه‌. كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌می قه‌ڵاچۆلان تایبه‌ت بوو به‌و نیگه‌رانییانه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و داخراو بوو. به‌رهه‌م ساڵح له‌ نامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی ته‌نیا بۆ ساڵێك نه‌بووه‌ تا له‌ پشتیه‌وه‌ هه‌وڵی لێدانی بدرێت

***

به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ عێراق، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ده‌نگی زۆرینه‌ و داواكاری زۆرینه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ له‌كارخستنی سه‌رۆك كۆمار، په‌رله‌مان ده‌توانێ ئه‌و كاره‌ بكات.

به‌هار ده‌ڵێ،ئه‌گه‌رچی تا ئێسته‌ ئه‌و داواكارییه‌ نییه‌، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌، كه‌س نازانێت چی ڕوو ده‌دات و بارودۆخه‌كان چییان به‌سه‌ر دێت، بۆیه‌ له‌و كاته‌دا پێشنیازه‌كان زۆر ده‌بن، به‌ڵام پرسی گۆڕینی سه‌رۆك كۆمار و لابردنی له‌م بارودۆخه‌ی ئێسته‌دا دووره‌ و قسه‌وباسی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌ له‌ په‌رله‌مان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی