سباستیان کورتس لەدوای شەڕی سەرشەقامی کورد و تورکەکانی لە شەقامەکەنی ڤیەنا وتی: دەبێت کۆتایی بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ دزەکردنی بۆ نێو نەمسا و بەکارهێنانی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لەپێناو درێژەدان بە شەری ناوخۆی تورکیا بهێندرێت.

هەفتەی رابردوو نارزایەتی دەربڕینی کوردانی دانیشتووی نەمسا لەدژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەڕیمی کوردستان و پێکدادانی تورکەکان لەگەڵیان لەشاری ڤیەنا بووە هۆی برینداربوون و دەستبەسەرکردنی چەندین کەس.

گۆڤاری کۆڕنەی نەمساوی لەسباستیان کورتس گەورە پلەداری نەمساوە گواستوویەتەوە: تورکیا هەوڵ دەدات دزە بکاتە نێو دانیشتوانی ئەم وڵاتە و لەپێناو کێشە ناوخۆیاکانی خۆی بەکاریان بێنێت. دەبێت کۆتایی بەم کردەوانەی تورکیا بهێندرێت.

ئەم بەرپرسەی نەمساوی بە ئاماژە بە هێرشەکانی لایەنگری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردە نارازییەکان وتی: من دەزانم کە تورکیا چی دەوێت، تورکیا دەیەوێت کەڵک لەتورکانی دانیشتوی ئەورووپا وەربگرێت بۆ ئەوەی لەپێناو ئامانجەکانی خۆیدا بەکاریان بێنێت. ئەم ناکۆکیانە سەرچاوەیان تورکیایە. ئەگەر ئێوە پێویستیان بە شەڕ هەیە بیبەنەوە نێو خۆی تورکیا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی