ئهنجوومهنی سهركردایهتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سیستمی هاوسەرۆکی بۆ حیزبەکەی هەڵبژارد کە بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگین.
لاهوور شێخ جەنگی لەمبارەوە وتی: ئەرکی
ئێمە وەک هاوسەرۆک ئەوەیە خەڵک لەگەڵ یەکێتی ئاشتبکەینەوە، ئێمە لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ
سەربازێکی ونی ئەم حیزبە دەبین. بافڵیش وتی: ئەم متمانەیە قەت لەدەستنادەین و شان بە شان ئەم
حیزبە هەڵدەستێنینەوە.
بافڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانییە لە ساڵی 1973 لە دایک بووە و بەرپرسی نووسینگەی سکرتارییەتی تاڵەبانی بوو و بەرپرسی کاروباری دژەتیرۆری کوردستان بوو و لە کۆنگرەی چوارەم بووە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتییە
لاهوور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە و ساڵی 1976 لە كۆیە لەدایك بووە لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوونە لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا چەند ساڵێك دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە كوردستان و لە سكرتاریەتی مام جەلال كاریكردووە لە دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی کاریکردووە دواتر بووەتە بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان و لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی هەڵبژێردرا و ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتییە