هاوپەیمانی دژی داعش لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە: “لە ئەنجامی ئەو سەركەوتنانەی كە هێزەكانی عێراق لە شەڕی دژبە داعش بەدەستیان هێناوە، هاوپەیمانی دژی داعش جێگیركردنی هێزەكانی لە عێراق رێكدەخاتەوە كە ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ حكوومەتی عێراق پلان بۆ ئەوە داندراوە، پڕۆسەی رادەستكردنی بنكەكان كە پێشتر پلانی بۆ داندراوە، هیچ پەیوەندی بە هێرشەكانی ئەم دواییانە بۆسەر ئەو بنكانەی كە هێزەكانی هاوپەیمانی دژی داعشی تیایدا جێگیركراون یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە، نییە”.

بەپێی راگەیەندراوەكە بەڕێوەبەری كاروباری گەشەپێدان سەربە هێزی ئەركە هاوبەشەكان لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، جەنەرال ڤینسێت باركر رایگەیاندووە “ئەمڕۆ رۆژێكی شانازییە بۆ هاوبەشەكانمان لە هێزە عێراقییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و بنكەی ئاسمانی كەركووك، پێگەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە لە شەڕی دژبە داعش ئەمڕۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق، بنكەی ئاسمانییەكە رادەستی هێزە عێراقییەكان كرایەوە”.

جەنەرال ڤینسێت باركر راشیگەیاندووە كە هۆكاری رادەستكردنی بنكەکە بۆ ئەو سەركەوتنانە دەگەڕێتەوە كە هێزەكانی عێراق لە شەڕی دژبە داعش بەدەستیان هێناوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە تا 2020 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ، سەرباز و كەلوپەكانیان بۆ چەند بنكەیەكی دیكە لە عێراق دەگوزاێتەوە، هەروەها هێزە عێراقییەكانیش سەربەخۆیانە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆن دژبە داعش و بەرگریگردن لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەیان. لەئێستادا لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كاتی مەشق و راهێنانەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی لە عێراق راگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی هاوبەشەكانمان لە شەڕی دژبە داعش.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئەوە هاتووە:هێزەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لەمیانی چەند رۆژی داهاتوودا، دوای گواستنەوەی كەلوپەكان بۆ هێزە عێراقییەكان، بنكەی ئاسمانی كەركووك جێ دەهێڵێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی