هێشتا دیار نییە بۆ سەرەڕای خیانەتەکەی ئەمریکا لەکوردان، رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە وەک یەپەگە و هەسەدە سوورن لەسەرهاوکاری لەگەڵ ئەمریکا.
***
سەرەڕای ئەوەی کە کوردانی سوریا لە ژێڕ ئاڵای پەکەکە و یەپەگە و هەسەدە لە شەڕ لەگەڵ داعش وەک هێزی وشکانی ئەمریکا رۆشتنە پێشەوە و 11 هەزار کوژراویان دا بەڵام ئەمریکا سیاسەتەکەی گۆڕی و لە رەزبەری ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی فورات کشایەوە و رێگای بۆ هێرشی تورکیا هەموار کرد. بەهۆی ئەم هێرشەوە سەدان هەزار کەسی دیکە ئاوارە بوون و خەڵکی سڤیلی زۆریش کوژرا. بەڵگەکان ئەوە دەسەلمێنن کە تورکیا تاوانی شەڕی کردووە. گرووپە کوردیەکان بە هیوای پشتیوانی ئەمریکاوە زەمینەی هێرشی تورکیایان ئامادە کرد و کە بینیان ناتوانن بەرەنگار ببنەوە ئەوجا رۆشتنەوە هەمبێزی دەوڵەتی ناوەندی سوریا.
***
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەگەر پەکەکە و باڵە زۆرەکانی لە سوریا پێش هێرشی تورکیا کۆنترۆڵی ناوچە کوردنشینەکانیان بدابایەوە دەستی سوریا بیانووی هێرش بۆ تورکیا نەدەڕەخسا و هەزاران کەس نەدەبوونە قوربانی. لە هەمان کاتدا ئاڵدار خەلیل یەکێک لە سەرکردەکانی سوریا دوای چێژ و تامی خیانەتی ئەمریکا دووبارە باسی لە هاوکاری لەگەڵیان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ شانە نووستووەکانی داعش شەڕ بکەن.
***
خاڵی پێکەنین ئەوەیە کە خەلیل وتوویە سەرەڕای ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمریکا و پشتیوانی نەکردنی لە کوردان پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پنتاگۆن باشە. هیشتا دیارنییە خەیانەتی ئەمریکا لە کوردان بۆ پەکەکە هەر دەیەوێت لەگەڵی هاوکاری بکات و تەنانەت بڕیار وایە کە ببێتە پاسەوانی بیرە نەوتەکانی.