بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال ئاشکرای دەکات ھەر کات پەکەکە داوای لێبوردنی کرد و بەڵێنیی دا ئەو کارانە لەو سنوورە دووبارە نەکاتەوە، دەست بە چالاکییەکان دەکەنەوە.
***
بیر دیان، بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال، لەمبارەوە وتي: رەفتاری پەکەکە لە شنگال لە کاتی دەستگیرکردنمان ناشیرین بوو، وەک تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەڵ کردین.
***
لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی کارەکانیان بەرپرسی نووسینگەی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: ھەر کات پەکەکە داوای لێبوردنی لێ کردین و بەڵێنیی دا ئەو کارانە بەرامبەریان دووبارە نەکاتەوە، ئەوان دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.
***
ھەفتەی ڕابردوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال، بەھۆی دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینەگەکەی لەلایەن پەکەکەوە کارەکانی راگرت. ئه مه له کاتێکدايه که زۆربه ي رێکخراوه خێرخوازيه نێوده وڵه تييه کانيش ناره زايه تيان ده ربڕيوه به کرده وه کاني په که که که ده بێته ھۆي ناسه قامگيري و ئاژاوله ناوچه وچالاکيه کانيان راگرتووه و خوازياري ده رکردني ئه م گرووپه ن له و ناوچه يه.