فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتي: یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك بدات و هه‌ر كه‌س ده‌كاته‌ سه‌رۆك یان هاوسه‌رۆكی خۆی ئێمه‌ پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكایه‌نی یه‌كێتی، میرانی وتی: یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك ده‌دات ئێمه‌ پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی مام جه‌لال هه‌مانه‌ جێبه‌جێیان بكه‌ین و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا، فازڵ میرانی له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیش وتی: شاندێكی حزبە كوردستانییەكان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سوننە و شیعەكان لە بەغدا كۆده‌بێته‌وه‌. شاندەکە پێكهاتووه‌ له‌ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی توركمان و ئاشوورییه‌ مه‌سیحییه‌كان به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه‌ و شیعه‌ دابنیشن له‌ به‌غدا.

میرانی وتیشی: یه‌ك شت هه‌یه‌ ئێمه‌ ناتوانین رازی بین وه‌كو حزبێك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێمه‌ میلله‌تی دووه‌مین له‌ عێراقدا فیدارڵیه‌تی خۆمان هه‌یه‌. كەس ناتوانێ لە بەغدا وەزیر بۆ لایەنە كوردستانییەكان دیار بكات، بەڵكو دەبێ خۆمان ناوەكانیان پێبدەین و بڵێین ئەمانە وەزیری كوردن و وه‌ك كار ئاسانییه‌كیش ده‌توانین، بڵێین با ئه‌و پرسه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی پشكی كورد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی