یەكێك لە بانگەشە و بەڵێنەكانی حزبەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە لەم كابینەیەدا هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخەن و بۆ ئەو مەبەستەش هێزەكانی پێشمەرگەی سەر بە حزبەكانی كوردستان ئامادەییان دەربڕیوە كە ئەو بەڵێنە بگەیەننە جێ و وەزیری پێشمەرگەش ئاشكرایكرد، بە هەموو توانایەكیانەوە كار بۆ ئەو یەكخستنەوەیە دەكەن هەرچەندە كارێكی قورسیش بێت.

***

لەمبارەوە جەمیل هەورامی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: گەورەترین كیشەی كورد لە هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە هێزەكانی پێشمەرگە حزبین. بابەتێكی ڕوونە كە هێزی سەربازی حزبی گرنگترین كێشەی كوردانی هەرێمی كوردستانە، بەشێوەیەك یەكەی 70 سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هێزەكانی 80 سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن و لە بەرپرسانی حزبییانەوە فەرمان وەردەگرن، نەك وەزارەتی پێشمەرگە. لەكاتی ژیاندا جەلال تاڵەبانی چەندین جار هەوڵی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی دا، بەڵام جیاوازی بۆچوونەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكار بوو بۆ ئەوەی هەوڵەكان بە ئەنجام نەگەن، لە ئێستاشدا ئێمە ئامادەیمان هەیە و بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هاوكار دەبین.

***
سەبارەت بە كێشەكانی هەرێم و حكومەتی ناوەند كە لە ئێستادا بڕیارە چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە، هەورامی ئاشكرایكرد، بەبۆچونی ئێمە دەستوری عیراق دەتوانێت سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكات و لەو بڕوایەشداین كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە عیراق چارەسەر دەكرێن نەك لە واشنتن و لەندەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی