شرۆڤەکارێکی سیاسی ئێراق لەبارەی نەخشەی ئەمریکا بۆ جەجێکردنەوەی سەربازەکان لەناوچە کوردنشین و سۆنییەکان هۆشدار دەدات.

عەلی وائلی لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە باس لەوە دەکات کە کشانەوەی ئەمریکا لە هەندێک لەبنکەکانی خۆی بەواتای چۆڵکردنی ئێراق نایەت، بەڵکوو واشنتگتۆن بەم هەنگاوە لەگەڵ ئەوەی کە بەرنامەیەک ستراتژیک بۆ جێگیرکردنەوەی هێزەکانی لەو ناوچانە کە نوێنەرەکانی بەشداری بڕیار وەرگرتن بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکی لەئێراق نەبوون هەڵدەگرێت.

ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێت هەندێک لەناوچەکان خوازیاری دەرکردنی حەشدی شەعبی بەئارمانجی پێکانی ئارمانجی ئێراقن و گۆمان دەکەن لەژێر سێبەری داگیرکاری ئەمریکا ئاسایشیان دەبێت.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە ئاشکرای دەکات کە واشنگتۆن لەگەڵ هەندێک لایەنی کەلایەنگری بوونی ئەمریکان لەئێراق و بەتایبەت لایەنە سۆنی و کوردەکان بەمەبەستی درێژەدان بۆ مانەوەی لەم وڵاتە و دروست کردنی بنکەی نوێ لێکیان کردووە. ئەمە نەخشەیە راستەوخۆ لەگەڵ بەهیزکردنی لایەنگری بوونی ئەمریکا لەئێراق پەیوەندی هەیە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی