خه لیل سه رکانی ئه ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان: بڕیاربوو له کۆتایی مانگی یه کی ئه مساڵ کۆنگره ببه ستین، به ڵام به هۆی هاتنه پێشه وه ی پرسی پێکهێنانی کابینه ی نوێی حکومه ت، کۆنگره که مان دواخست .
عادل عه زیز ئه ندامي کاراي بزوتنه وه ی گۆڕان له په یامێکدا له فه یسبوک داوای بڕیاربه ده ستانی گۆڕان ده کات بۆ به ستنی کۆنگره یان کۆنفرانس یان پلنیۆم و ده نووسێت زۆر به په له لیژنه یه ک بۆ ئه و ئامانجه پێکبهێنرێت، چونکه له ئێستادا بارودۆخی ناوخۆیی گۆڕان له بارنییه. دۆخه سیاسیه که به وشێوه یه بوو نه ده کرا له یه ک کاتدا سه رقاڵی گفتوگۆو دانوستان بین له گه ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینه که و له لایه کیش سه رقاڵی به ستنی کۆنگره بین، دوای پێکهێنانی کابینه که ش به دڵنیاییه وه کۆنگره ی نیشتیمانی ده به ستین. به ستنی پلنیۆمیش چاره سه ری کێشه کان ناکات.
ئه و به رپرسه ی گۆڕان ئاماژه ی به وه شکرد، به ستنی کۆنگره ده که وێته دوای پێکهێنانی کابینه ی نوێی حکومه ت و ده نووسێت: پێشتر کۆتایی مانگی یه کی ئه مساڵ دیاریکرابوو بۆئه وه ی کۆنگره ببه ستن، به ڵام به ستنی کۆنگره که دواخراوه.
چالاک موهه ندیس ئه ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه وه ی گۆڕانيش له مباره وه وتي: وه ک پێشتر بڕیاری له سه ردراوه ، له گه ڵ یه کلابونه وه مان بۆ چونه ناو حکومه ت، کۆنفرانسی نیشتیمانی ده به ستن، کاری له پێشینه شمان ده بێته کارکردن بۆ هه ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه وه که مان.