رۆژی٢٠ی١٢ی٢٠١٩ پۆلیسی شارۆچكەی سووری سەر بە ئامەد، هەڵیكوتایە سەر “فەهیمە فیلیز بولوتتەكین” سەرۆكی شارەوانی ناوچەی سوور و دەستگیری كرد، رۆژی ٢١ی١٢ی٢٠١٩ لە شوێنێ ئەو قایمقامی سوور كرایە سەرۆك شارەوانی.

ناوچەی سوور گەورەترین ناوچەی ئامەدە،  فەهیمە فیلیز و ٢ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی برانە بەردەم دادوەر و دادوەریش بڕیاری دا دەستگیر بكرێن تا رۆژی دادگاییكردنیان، بەڵام جارێ “فەهیمە فیلیز” تۆمەتی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە، كەچی ٢١ی١٢ی٢٠١٩ لە پۆستی سەرۆكی شارەوانی ناوچەی سوور دوور خرایەوە.

عەبدوڵا چیفتچی، قایمقامی ناوچەی سوور كە لە شوێنی فەهیمە فیلیز بووەتە سەرۆكی شارەوانی ناوچەی سوور، ڕای گەیاندووە كە فیلیز بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی كاری بۆ پەكەكە كردووە دەستگیر كراوە، تا تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە، پێویستە كەسێك لە شوێنی دابنرێت.

ئەم ساڵانەی دوایی و دوای ئەوەی کە گفتگۆکان لەنێوان تورکیا و پەکەکە راوەستان، دەسەڵاتی تورکیا کە بەدەستی پارتی داد و گەشەپێدانە، یەک لەدوای یەک ئەو شارەوانیانیە کە هەدەپە بەدەستی خستبوون بە تۆمەتی جیاواز لێ وەرگرتنەوە و بۆ خۆی سەرپەرشتیاری بۆ دانان. هۆکاری سەرکی ئەوەیە کە دەگوترێت هەدەپەش هەر پەکەکەیە بۆیە ئەمانە ئیش بۆ پەکەکە دەکەن و کەرەستەکانی  شارەوانی بۆ پەکەکە بەکار دێنین بۆیە ئەبێ لابدرێن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی