دەستلەکارکێشانەوەی عەلاوی لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە متمانەدان بە کابینەکەی عەلاوی چەند جارێک بەهۆی ئامادەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دواخرا.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
شەوی یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند كه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌ركۆماری عێراق كردووه.
عه‌للاوی ده‌ڵێت: “له به‌رامبه‌ر هاوكێشه‌یه‌كدا بووم، پۆست به‌رامبه‌ر به نه‌مانی راستگۆیی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌م. بژارده‌كه ساكار و روون بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ گه‌له ئارامگرهكهم بمێنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینم هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له چاكسازی و پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانیان جددی نین و كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م له‌دایكبوونی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه له پێناو نیشتمان كاربكات”.
محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، دوای ئەوەی شكستی هێنا لە ماوەی یاسایی خۆیدا، حكوومەتەكەی پێكبێنێت، لە بەیاننامەیەكدا كشانەوەی لە پرۆسەكە راگەیاند.