مانگنامەی واشنتن لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی سووریا، ڕۆڵی ئەمریکای بۆ هاوکاری کردنی کوردەکان دژ بە داعش بە ئەرێنی وەسف کرد بەڵام جەخت دەکاتەوە کشانەوەی لەناکەوتی ئەمریکا لەناوچەی سەقامگیری ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریا، بەستێنی بۆ درێژەی شەڕ لە سووریا لەلایەن تورکیاوە فەراهەم کرد و تەنها ناوچەی سەقامگیری سووریای خستە ژێر مەترسیەوە.

ئەم گۆڤارە ئەمریکییە دەنووسێت: ئەوەی کە سەقامگیری کوردستانی سووریا دەشەوێنێت هێرشەکانی ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندی سووریا نەبوو بەڵکوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کۆشکی سپی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بوو کە کۆتایی بە سەقامگیری ناوچەکە هێنا. کورتەی پەیامەکە ئەمە بوو: «ئەمریکا لە باکووری سووریا دەکشێتەوە، تورکیا دەتوانێت داخڵی ناوچەکە ببێتەوە.»

مانگنامەی واشنتن بڕوای وایە کشانەوەی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بانگهێشت کردنی تورکیا بوو بۆ هێرش کردنە سەر کوردانی سووریا کە نرخەکەی کوشتنی خەڵکی سڤیل، ناسەقامگیری ناوچەکە، لەدەست چوونی ئیعتیباری ئەمریکا و بێ متمانەبوونی ئاشنتن بوو و ئێستاش هیوایهک نەماوە بۆ جێگیر بوونی ئاشتی لە ناوچەکە.

گۆڤارە ئەمریکییەکە بڕوای وایە چۆڵ کردنی پشتی کوردەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە بەستێنی بۆ هێرشی تورکیا و ڕکابەریی زیاتری ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا فەراهەم کرد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی