دۆکتۆر ‌سپکهارد هۆکاری پشتیوانی نەکردنی وڵاتانی ئەورووپی لە هێزەکانی سوریای دێمۆکرات (هەسەدە) تێرۆریست و سەر بە پەکەکە بوونی ئەم هێزە لەلایەن تورکیاوە ناودێر دەکات.

سپکهارد سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتی لێکۆڵینی توندڕەویانە لەلێدوانێکدا وتی: هۆکاری ئەوەی کە وڵاتی رۆژئاوایی زۆر یارمەتی کوردانی سوریا نادەن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تورکیا هەسەدە وەک هێزێکی تێرۆریستی پێناسە دەکات. لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە ئەندامی هەسەدەن و پەکەکەش راستەخۆ پشتیوانیان لێدەکات. ئەرووپییەکانی خۆیان دەپارێزن لە دانوستان لەگەڵ هەسەدە بەو هۆکارانەوە. ئەورووپایەکان نایانەوێت لەگەڵ بەشار دانوستاندنیان هەبێت بەڵام پەیوەندی دیپلۆماتیکیان پێشتر لەگەڵ دەمشق بووە نەگەڵ هەسەدە.

ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێت: ئەورووپایەکان لەوەی کە شەرڤانانی داعشیان هەناردەوە ماڵەکانیان دەترسن چوونکە وڵاتانی ئەورووپی ناتوانن ئەم شەرڤانانە دادگایی یا خود زندانی بکەن. تەنانەت ئەگەر بتوانن ئەمەش بکەن دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە لەکۆمەڵگا.

سپکهارد لەکۆتایدا دەڵێت تورکیا لەکاتێکدا هەسەدە وەک تێرۆریست ناوزەد دەکات کە بۆ خۆی ئاژاوەگێڕی وای بەرداوە کە زۆرێکیان لەکردەوەی وەک سەربڕین، ئەشکەنجە دان، کوشتاری نەژادی و دەستدرێژی وەک کردەوەکانی داعش دەکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی