هیلدا ئشمیت پسپۆڕی نەخۆشی گوازراوەکان و چڵکییەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە ئێران وتی: دادپەروەرانە نییە لەڤایرۆسی کڕۆنا بۆ ئارمانجی سیاسی کەڵک وەربگرین.

هیڵدا لەدرێژەدا وتی: جیهان لەهەفتەکانی رابردوودا بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنایان لە ووهانی چین و زۆربەی وڵاتی دیکە بینی. ئەم ڤایرۆسە پێکهاتووە لە چەند ڤایرۆسی هەڵامەتی ئاسایی و دەبێت هۆی هەو کردنی سییەکان تائێستا بۆتە هۆی مردنی 2009 کەس و تا 18 فێڤریەش 75200 کەس تووش بوون.

هەرچەندە دیار نییە ئەم ڤایرۆسە چییە بەڵام بۆتە هۆی نیگەرانی لە‌هەموو جیهاندا. یەکێک لەو وڵاتانە کە لەرۆژی هەڵبژاردندا تووشی بوو ئێرانە.

هەندێک لەبارەی ئەم نەخۆشییە نوێیەوە بدوێین. پزشکان چۆن نازانن سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسە چییە؟ یەکەمین هێما ئەوەیە کە هەموو تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو نەبوون.

پزشکەکان بەشێک لەنموونەکەیان جیا کردەوە و بردیان بۆ تاقیگەی تەندرووستی تا بزانن ئەمە چییە. بۆ ئەوەی بزانن کە ئەمە ڤایرۆسێکی نوێیە یا نا، ئەگەر ئەو تاقیکردنەوانە ناوەڕۆکی ڤایرۆسەکە پیشان نەدات ئەوە دایدەنێن سەر لێوارێکی خانە یاخود سلول، کۆپییەکی زۆری لێدەگرن. ئەگەر ڤایرۆسەکە گوازراو بێت دەتوانێت مەترسیدار بێت بۆیە هەر تاقیکردنەوەیەکی گشتی ناتوانێت ئەم تاقیکردنە ئەنجام بدات و تەندرووستی لێکۆڵێنەرەکانی بخاتە مەترسییەوە.

پسپۆڕکان لە تاقیگەی لێکدانەوەی ژنێتیکی و پرایمری کەڵک وەردەگرن تا بەشێکی ناسک لە RAN ی ڤایرۆسەکە دروست بکەن. ئەم بەشە باریکانە پێکەو بەراورد دەکەن تا پزشکەکان بزانن کە ئایا ڤایرۆسە لە شتێکی دیکە دەکات. دواتر کۆدی ژنێتیکی ئەو ڤایرۆسە لەسەر چەند ناوەندی دەیتای نێودەوڵەتی بەشی تەندرووستی دادەنێن و دواتر ئەو پرۆتۆکولانە پێکەوە بەراورد دەکەن.

بۆ ئەوەی کە چالاکانی تەندرووتی بتوانن لە هەموو جیهاندا ئەم جۆرە نەخۆشییە بناسن و دەرمانی بکەن پێویستە زانیاری سەربەخۆ دوور لە کێبەرکێ جوگرافیای سیاسی لەگەڵ یەکتر پاروە بکەن.

وەزارەتی تەندروستی ئێران هەموو توانای خۆی خستە گەڕ بۆ ئەوەی رێگای هاتنە ناو ئێران لەو ڤایرۆسە بگرێت.

زستانی ئەمساڵ ئێران تووشی ئانفلۆئانزا بوو کە چەند کەسێکی کوشت بۆیە ئێرانییەکان ئاگاداری ئەم ڤایرۆسە کوشندەیانە بەرژدی وەرگرت.

من وەک پسپۆڕی تەندروستی ئیشم بە سیاسەتەوە نییە بەڵام وا هەست دەکەم دەبێت دۆخی ئێستا لێکبدەینەوە. ئێمە بینیمان راپۆرتەکانی ڤایرۆس لە ووهان لە رێگای تەلەڤیزیۆنەوە. بینیمان خەڵک لە دوکانەکاندا لەسرەدا وەستابوون تا خۆراک دەپۆ بکەن. بینیمان شەقامەکان چۆڵ و چارەنووسی ئابووریەکەیمان بینی. هەروها خەڵکی نەخۆشمان بینی کە لەترسی ئەوەی بگوازرێتەوە دەرمان نەکران و لە شەقامەکان بەرڵا کران.

لەشاری قومیش ئەم نەخۆشییە دەستی پێکردووە رۆژێک پێش هەڵبژاردنەکان. هەر ئەو هەڵبژاردنەی کە هەموو وڵاتەکان خوازیاری بایکۆت کردنی بوون.

دادپەروەرانە نییە لەڤایرۆسێک کە بۆتە هۆی کوژرانێکی زۆر بۆ ئارمانجی سیاسی کەڵک وەربگرین. لەبیر نەکەین نیگەرانی زۆری خەڵک بۆ خۆی لە نەخۆشییەکە مەترسیدارترە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی