تۆپخانه‌كانی توركیا پێگه‌كانی سوپای سووریا و هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ بۆردومان ده‌كه‌ن.

كه‌ناڵه‌ توركییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و هێزانه‌ی توركیا كه‌ له‌ رۆژئاوا و باكووری حه‌له‌ب جێگیر كراون، پێگه‌كانی سوپای سووریایان بۆردومان كردووه‌، له‌وانه‌ش خاڵی سه‌لحه‌ب و فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌بی سه‌ربازیی رمێله‌ی سه‌ر به‌ سوپای سووریا.

ئه‌و خاڵه‌ی سوپای توركیا كه‌ له‌ ناوچه‌ی مارعی باكووری حه‌له‌به‌، پێگه‌كانی هێزه‌ كوردییه‌كانی له‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت كردووه‌ته‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌هۆی به‌رده‌وامی تۆپباران و بۆردومانه‌كه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای سووریا.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لەمبارەوە وتی: ده‌بێت توركیا پابه‌ندی رێكه‌وتنی سوچی بێت و پێویسته‌ له‌ باكووری سووریا ده‌ست له‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌ڵگرێت. توركیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه‌ نه‌بووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “توركیا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه‌ هاوكاری توركه‌كان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بكه‌ن له‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی “به‌ره‌ی نوسره‌” جیا بكاته‌وه، كه‌ خۆیان به‌ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ناساندووه‌‌. ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار و هه‌ڕشه‌ئامێز كه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ ئیدلب هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ جووڵه به‌ سه‌دان چه‌كداری نوسره‌ و ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و لیبا ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی