شاناز برایم ئەحمەدی خوشکی هێرۆ برایم ئەحمەد هاوسەری جەلا تاڵبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هۆکاری هەموو کێشەکانی حزبەکەی، دەخاتە ئەستۆی سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی.
***
شاناز برایم ئەحمەد لە پەیامێکدا، کە میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردووەتەوە و بۆ کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، ناردووە، رایگەیاندووە، بارودۆخی یەکێتی گەیشتووەتە ئاستێک، کە هیچ سیمایه‌كى حزبایه‌تى به حزبه چل‌و چوار ساڵهكهمانهوه دیار نەماوە. پەیامەکەی تایبەتە بە ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی، کە چەند ساڵێکە لێرەو لەوێ داوای بەستنی دەکرێ و سەرکردەکانی یەکێتی لەسەر ئەنجامدانی رێک ناکەون، و تێیدا شاناز برایم ئەحمەد بە کۆسرەت رەسوڵ عەلی دەڵێت، ئایا تا ئه‌و راده‌یه متمانه‌تان به‌یه‌كتر نه‌ماوه، كه مه‌ترسیتان له هێنانى هێزو چه‌كداری یه‌كتر هه‌بێت بۆ سه‌ریه‌ك له ناو هۆڵى كۆنگره؟
***
شاناز پێی وایە دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی، ئەرکی بەڕێوەبردنی حزبەکە زۆرتر کەوتووەتە ئەستۆی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌و ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستاون و ئەندامانی یەکێتی لێی بێ ئومێدبوونه. داوا لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی دەکات ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتى بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبهتییهكانو گوێ له جه‌ماوه‌ری یه‌كێتى بگرن.
***
شاناز برایم ئەحمەد بە سەرسوڕمانەوە لە جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی دەپرسێ هێشتاش ده‌تانه‌وێ پاساوى نوێ بدۆزنه‌وه و هۆشداریش دەدات، کە نه‌به‌ستنى كۆنگره‌و خۆدزینه‌وه له‌و ئه‌ركه دیموكراسییه یه‌كێتى ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌تره‌وه! شاناز لەکۆتایدا هەموو بەرپرسیارێتییەکی بارودۆخی ئێستای یەکێتی دەخاتە ئەستۆی کۆسرەت رەسوڵ و داوای لێ کردووە، به‌رپرسیارییه‌تى مێژوویی سه‌رشانتان جێبه‌جێ بكه‌ن.