سەرچاوە سووریاییەکان باسی بریندار بوونی سێ سەربازی ئەمریکی دوابەدوای هێرشی کەسانی نەناس بۆ سەر کاروانی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردووە.
کاروانی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و هێزەکانی دیمۆکراتیک(هەسەدە) شەوی سێشەممە لە گوندی ڕویشد هەڵکەوتوو لە سنوورەکانی ئیدارەی دوو پارێزگای حەسەکە و دیرەزوور لەلایە کەسانی نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو هێرشە کە بە ئارپیجی ئەنجام دراوە، سێ سەربازی ئەمریکی و پینج هێزی هەسەدە بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەگەلە لە درێژەدا باسیان لە ئەوە کرد کە هەشت بریندارەکە گواستراونەتوە بۆ بنکەی ئەمریکی لە شاری شەدادی لە باشووری حەسەکە.