ئمام تاشچر نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی توکیا لە سەر لیستی هەدەپە وتوویە: ئێمە وەک هەدەپە خۆسەریمان دەوێت نە سەربەخۆیی.

تاشچر وتووی: لەبەرنامەی هەدەپە بۆ کوردان بەدەست هێنانی پێگەی سیاسییە. واتە ئێمە خۆسەریمان دەوێت. لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەم پارتەدا هیچ یەک لە پارتە کوردیەکان لەتورکیا باسی سەربەخۆیی ناکان. بەڵکوو دەیانەوێت خۆسەر بژین لە جۆگرافیای خۆیاندا. ئەمە داخوازێکە لە چوارچێوەی مافی چارەی خۆنووسین. کورد خوازیاری پەروەردە بە زمانی دایکی و بوون بە زمانی فەرمی وڵاتە. واتە تورکەکان چیان هەیە دەبێت کوردیش هەیبێت.

رۆژنامەی ئەڤرەنسەل نووسی: تاشچر وتوویە پرسی کورد لەتورکیا هی هوموو کوردانە. رێکخراوێک هەیە کە 40 ساڵە تێدەکۆشێت. رێکخراوێک کە زیاتر لە 50 هەزار کەس سەر بەم رێکخراوە لەگرتووخانەن. ناتوانرێت لەبەرچاو نەگیردرێت. بێگومان چارەسەری  پرسی کورد دەوڵەت بەرنامەی هەیە بەڵام بەس نییە. عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە رێگا چارەی پرسی کوردی دێمۆکراتیانە پێناسە کردووە و دەسەڵات دەبێت بە هەند وەریبگرێت.

لەدرێژەدا وتی: نە بەس یەک پارتی و نە پارتێکی کوردی هەدەپە پارتێکی تورکیایە. تورکیا شوێنێکە کە کورد لەهەر بستێکیدا دەژین. لە ئەستەنبول نێزیکی 5 ملیۆن کورد دەژین. وەک هەموو شارەکانی دیکە و تورکەکان لەم شارەتێکەڵاو بوون. لەپەرلەمانی تورکیا هەدەپە بوونی هەیە و پارتێکە لەسەر بنەمای یاسای ئەم وڵاتە دامەزراوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی