لە كاتێكدا زۆربەی نووسەر و سیاسییە كوردەكان كۆكن لەسەر ئەوەی مستەفا كەمال ئەتاتورك دژی داخوازییەكانی كورد بووە، هەروەها یەكێك بووە لەو سەرۆكانەی توركیا كە دژی پێدانی مافی كورد بووە، بەڵام هاوسەرۆكی هەدەپە ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە و مستەفا کەماڵ کە بە باوکی تورک دەناسرێت وەک خەمخۆری کورد ناوی دەبات. ئەمەش تووڕەیی کوردانی تورکیای لێکەوتەوە.
مەدحەت سینجار، هاوسەرۆكی هەدەپە، لە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی كۆمار و پەرلەمانی توركیا لەسەر دەستی مستەفا كەمال ئەتاتورك، لە پۆستێكدا لە پێگەی خۆی لە تویتەر، لایەنگرانی هەدەپە و كورد تووڕە دەكات.
سینجار ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەتاتورك هەوڵی زۆریدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد و لە ساڵیادی ١٠٠ ساڵ دامەزراندنی كۆماری توركیادا سوپاسی ئەتاتوركی كردووە.
ئیبراهیم خەلیل نووسەر و سیاسەتوانی كوردستانی تورکیا، لە پێگەی خۆی لە فەیسبووك، نیگەرانی خۆی لەو لێدوانەی سینجار دەربڕیوە و نووسیویە: بەداخەوە كە گوتەیەكی لەو شێوەیە دەكەیت، هیچ ناڵێم تەنیا ئەوەندە دەڵێم ئەوەی بەسەرتان دێت لە توركیا، شایەنین.