مدحەت سنجەر سەرۆکی هاوبەشی پارتی دێمۆکراتیکی گەڵان هەدەپە لەلێدوانێک دا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لەتورکیا وتی: دەبێت کمسیۆنێک بە ئامادەبوونی یەکسانی پارتەکان لە پارلەمانی تورکیا پێکبێت و ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی کڕۆنا لەئەستۆ بگرێت.

مدحەت سنجەر وتی: مرۆڤایەتی لەگەڵ کێشەیەکی رژد بەنیوی کڕۆنا گیرودەیە. لەم دۆخەدا زمانی دوژمنایەتی لەسیاسەتدا ئیشێکی هەڵەیە. ئارمانجی سیاسەتی خزمەتە بە نەتەوە و مرۆڤایەتی. ئێستا کاتی شەڕ نییە و دەبێت لەپاڵ یەک بین. بۆ ئەوەی لەم مەترسی گەورەیە ئەم کێشەیە تێپەڕێنین. بۆیە پێویستە بە خێرا بجووڵینەوە و پەرلەمان دەست پێبکات. پەرلەمان دەبێت دەست پێبکات. پەرلەمان بە نێوی نەتەوە بەرپرسیارە کاروبار رێکبخات و چاودێڕی و راگەیاندن بکات. بۆیە کمسیۆنێک بە هاوبەشی هەموو پارت و لایەنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کڕۆنا پێویستە پێک بێت.

ئاژانسی مەزۆپۆتامیا نووسی: سنجروتوویە دەسەڵات بەرپرسیاری گرنگی لەئەستۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کڕۆنا. چونکە هەموو ئامێر و کەرەستەکان لەدەستی دەوڵەتدایە. ئێمە داواکاریمان لەحکومەت هەیە. لەوانە دابین کردنی پێداویستی رۆژانەی ژیان و تەندرووستی بۆ کەسانی هەژار و پشکنینی بێ بەرانبەر بۆیان لە نەخۆشخانەکان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی