پارتی دیمۆکراتی گەلان(هەدەپە)، دەوڵەتی تورکیا بە لەبەرچاو نەگرتن و پشت گوێ خستنی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە لە بەرنامەکانی خۆی بۆ بەرەنگاری کڕرۆنا تۆمەتبار کردووە.

بەرپرسانی پارتی دیمۆکراتی گەلان یان هەدەپە لە تورکیا، بە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی نەشنال وتوویانە بە هۆی سەرەنج نەدانی تورکیا بە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو ولاتە، مەترسی گشت گیری نەخۆشی کۆرۆنا لە ئەو ناوچە زیاترە.

ئەو پارتە دەڵێت لە حاڵێکدا کە ئامێری پزیشکی، سیستەمی هەناسەی دەستکرد و دەرمانی زیاتر دەنێردرێن بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای تورکیا، کەرەستەی پزیشکی لە ناوچە کوردنشینەکان لە چاو حەشیمەتەکەی بەس نییە.

ئەو گۆڤارە هەروەها باسی لەوە کردووە کە کێشەی زیاتر وەکوو نرخی زۆری بێکاری، ژێرخانی کەم و بێ باوەڕی خەڵک بە دەوڵەت، بەرەوڕوو بوونەوەی کڕرۆنای لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا سەخڵەت کردووەتەوە.

نەشناڵ دەڵێت بەرپرسانی پارتی داد و گەشە و بەرپرسانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵام دانەوە بە پرسیار و ئەو تۆمەتانە خۆیان بواردووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی