دوێنێ یەکشەممە 23-02-2020 پارتیی دیموکراتی گەلان – هەدەپە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی بەست. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکانی پارتەکە بەڕێوەچوو. لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتیی دیموکراتی گەلان – هەدەپەدا میتحەت سانجار لە شوێنی سەزایی تەمەللی بووە هاوسەرۆک و پەروین بوڵدانیش هەڵبژێردرایەوە.

لە دەنگدانەکەدا لە 1018 نوێنەری هەدەپە 838 یان دەنگیان بە پۆستی هاوسەرۆکایەتی دا. میتحەت سانجار کە لە شوێنی سەزایی تەمەللی خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆکی هەدەپە بەربژێرکردبوو، 836 دەنگی بەدەستهێنا و دوو دەنگی بەتاڵیش هەبوون.

سانجار بەر لە دەنگدانەکە لە گوتارێکدا گوتی: دەکرێ سەتان وشە بۆ وەسفی ناوی هەدەپە ریز بکەین، بەڵام من لێرەدا دەڵێم؛ هەدەپە پارتی هیوایە. ئێمە بە خەبات و بەرخودان ئەمەمان بەدەستهێناوە. بۆیە دەڵێین ئێستا کاتی بونیادنانە.

پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە جگە لە پۆستی هاوسەرۆکانی، بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە ژمارەیەکی زۆر پۆستی دیکەی لە هەموو ئاستەکاندا ئەنجامبدات. هەدەپە لە سێ کۆنگرەی رابردووییدا هەردوو هاوسەرۆکی گۆڕیوون، ئەمە یەکەمجارە رووبدات هاوسەرۆکێک هەڵبژێردرێتەوە کە ئەویش پەروین بوڵدانە.

ئەم گٶڕانکاریانە لەبەر ئەوەیە دڵی ئاکپارتی و ئەردۆغان خۆش بکەن کە چیتر بەدوای رێبازی پەکەکەدا ناڕۆن کە تورکیا لەلیستی تێرۆری داناوە بەڵام ئەردۆغان لەم ساڵانەدا پیشانی داوە کە بە یەک چاو لە کورد دەڕوانێت و هەدەپەش وەک پەکەکە لێکدەداتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی